zagros news agency

وەزارەتی دەرەوەی عێراق: ئاسایشی نێردە دیپلۆماسییەکان و کارمەندانیان هێڵی سوورە

وەزارەتی دەرەوە جەختی کردەوە کە ئاسایشی نێردە دیپلۆماسییەکان و کارمەند و هاووڵاتییانی وڵاتانی بیانی لە عێراقدا “هێڵێکی سوورە” و نابێت ببەزێنرێت، هاوکات جەختی لە جێبەجێکردنی توندی ڕێنماییەکانی حکومەت کردەوە بۆ تێکشکاندنی هەر هەڕەشەیەک کە بکرێتە سەر باڵیۆزخانەکان.
بەپێی بەیاننامەیەکی وەزارەتەکە، کۆبوونەوەیەکی ئەمنی بەرفراوان بە سەرۆکایەتی ئەحمەد نایف دلێمی، بریکاری وەزارەت بۆ کاروباری کارگێڕی و تەکنیکی و بە ئامادەبوونی نوێنەرانی بەڕێوەبەرایەتی پاراستنی باڵیۆزخانەکان، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان و دەزگای هەواڵگری نیشتمانی بەڕێوەچوو.
بریکاری وەزارەت ڕایسپاردن بە لێکۆڵینەوە بۆ دروستکردنی ژوورێکی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش کە تایبەت بێت بە کۆنترۆڵکردنی مەترسییەکان و مامەڵەکردنی دەستبەجێ لەگەڵ هەر هەڕەشەیەک کە بکرێتە سەر نێردە دیپلۆماسییەکان.
جەختکرایەوە لەسەر هێشتنەوەی کەناڵەکانی پەیوەندی بە کراوەیی و بەرزکردنەوەی ئاستی وریایی بۆ دەستنیشانکردن و چارەسەرکردنی پێشوەختەی هەر هەڕەشەیەک.
راشیگەیاند: ئەم ڕێکارانە لە چوارچێوەی پابەندبوونی عێراقدایە بە ڕێککەوتننامە نێودەوڵەتییەکان، بەتایبەتی پرسی پاراستنی حەرەمی باڵیۆزخانەکان.
بریکاری وەزارەت ئاماژەی بەوە کرد کە ئەم هەنگاوانە پەرۆشی حکومەت نیشان دەدەن بۆ نیشاندانی ڕووە شارستانییەکەی عێراق و پاراستنی ئامادەیی نێردە دیپلۆماسییەکان، هەروەها هەوڵدان بۆ زیادکردنی ژمارەی باڵیۆزخانەکان هاوتەریب لەگەڵ باشبوونی بارودۆخی ئەمنی.
لە کۆتاییدا دلێمی دووپاتی کردەوە کە ئاسایشی دیپلۆماتکاران و ڕەعایاکانیان هێڵی سوورە و جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی سەرۆک وەزیران لەمبارەیەوە زۆر توند و بێ چەندوچوون دەبێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق له وەڵامی باڵیۆزخانەی ئەمریکا: هیچ مەترسییەکی ئەمنی نییە

سەڵاح

7900 کاندید کێبڕکێ لەسەر 329 کورسی پەرلەمانی عێراق دەکەن

سەڵاح

حەیدەر سەلامی: ملکەچنەبوونی میلیشیاکان، وڵات دەکێشێتە ناو شەڕ و ململانێکان

سەڵاح