zagros news agency

هەوڵێکی پەرلەمانی بۆ ڕاگرتنی بڕیاری بڕینی بەشەخۆراکی فەرمانبەران هەیه

 

سۆزان سەعد، ئەندامی لیژنەی وەبەرهێنان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ئەمڕۆ دووشەممە ئاشکرای کرد کە جووڵەیەکی پەرلەمانی دەستیپێکردووە بۆ ڕاگرتنی بڕیاری بڕینی بەشەخۆراکی مانگانە (البطاقة التموينية) لەو فەرمانبەرانەی مووچەکانیان بەرزە.
دەستپێکردنی بڕینی بەشەخۆراک
بەپێی لێدوانێکی سۆزان سەعد بۆ شەفەق نیوز، وەزارەتەکان دەستیان کردووە بە جێبەجێکردنی بڕیاری ئەنجومەنی وزاری بۆ کاروباری ئابووری، کە تایبەتە بە بڕینی بەشەخۆراک لەو فەرمانبەرانەی مووچەی مانگانەیان لە ملیۆنێک و ٥٠٠ هەزار دینار زیاترە. ئاماژەی بەوەش کرد کە وەزارەتی ناوخۆ یەکەم دامەزراوە بووە دەستی بە جێبەجێکردنی بڕیارەکە کردووە.
واژۆ کۆدەکرێتەوە
ئەو پەرلەمانتارە ڕەخنەی توندی لە بڕیارەکە گرت و وتی: “ئەم بڕیارە نادادپەروەرانەیە بەرامبەر بە هێزە ئەمنییەکان و فەرمانبەران، چونکە بڕیارێکی بێ دیراسەتە و زیان بە هەزاران خێزان دەگەیەنێت.” هەروەها ئاشکرای کرد کە پەرلەمانتاران دەستیان کردووە بە کۆکردنەوەی واژۆ بۆ دەرکردنی بڕیارێکی پەرلەمانی کە حکومەت پابەند بکات بە ڕاگرتنی ئەم ڕێکارە.
هۆشداری دا کە ئەم بڕیارە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی خۆراک لە بازاڕەکاندا و هیچ سوودێکی ڕاستەقینەی ئابووری بۆ دەوڵەت نییە.
ئامارەکان
پێشتر وەزارەتی بازرگانی عێراق ڕایگەیاندبوو کە نزیکەی ملیۆنێک و ٤٠٠ هەزار فەرمانبەر بەهۆی بەرزیی مووچەکانیانەوە (سەروو ملیۆنێک و نیو) بەشەخۆراکەکەیان دەبڕدرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سەرۆکی ئەنجومەنی بارزگانیی بەریتانی – عێراقی دەکات

سەڵاح

ترەمپ: پۆتین شێت بووە

یاسین

پرێمەرلیگ.. مانسیتی بە سەرکەوتنێکی زەحمەت خۆی گەیاندە پێشەنگی ڕیزبەندی

یاسین