zagros news agency

سوودانی: گەلی کوردی ئاشتیخواز ڕووبەڕووی قێزەونترین ئەشکەنجە و کۆمەڵکوژی بوونەوە

محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە ساڵیادی ئەنفالی گەرمیاندا پەیامێکی بڵاوکردەوە تێێدا هاتووە، بە خەمێکی قووڵ و بەبیرهێنانەوەیەکی پڕ لە ئازارەوە، یادی 38 ساڵەی ئەو تاوانە ڕەگەزپەرستانەیە دەکەینەوە کە لە لایەن ڕژێمی دیکتاتۆریی لەناوچوو و باندە تاوانکارییەکانی دژ بە ڕۆڵەکانی گەلی کوردمان لە شاڵاوە دڕندەکانی ئەنفالدا ئەنجام دران.

لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا و پێش 38 ساڵ، گەلی کوردی ئاشتیخواز لە شار و شارۆچکە و گوندەکاندا، ڕووبەڕووی قێزەونترین شێوەی کوشتن، ئەشکەنجە و کۆمەڵکوژی بوونەوە؛ تاوانێک کە بەدەر بوو لە هەموو بەها مرۆییەکان و دابونەریت و یاسا نێودەوڵەتییەکان.

هاوکات لەگەڵ یادکردنەوەی ئەم برینە قووڵە، ئەمڕۆ بە شانازییەوە جەخت لەسەر یەکڕیزیی وڵات و برایەتیی نێوان پێکهاتە و نەتەوە جیاوازەکان دەکەینەوە. لە چوارچێوەی سیستەمێکی دیموکراسی، دەستووری و فرەییدا کە تێیدا هەموو هاووڵاتیان بە شکۆمەندی و ئازادی و بەبێ هیچ جیاکاری و بەئامانجگرتنێک لە سایەیدا دەژین، کار دەکەین بۆ ئەوەی هەرگیز ئەو جۆرە تاوانانە دووبارە نەبنەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

قاسم ئەعرەجی: کۆکردنەوەی چەک لە دەستی دەوڵەتدا بۆ پەراوێزخستنی قوربانییەکانی دژ بە تیرۆر نییە

یاسین

دابەزینی هەناردەی برنجی تایلەندی بۆ عێراق گوشار دەخاتە سەر هەناردەی بانگکۆک

سەڵاح

نێچیرڤان بارزانی و باڵیۆزی فەرەنسا دۆخی ناوچەکە تاوتوێ دەکەن

دڵشاد