zagros news agency

سبەی پەرلەمان کۆدەبێتەوە بۆ دەنگ دان لەسەر کابینەی نوێ

بەپێی بەرنامەی کاری دانیشتنەکە، دوای خوێندنەوەی چەند ئایەتێک لە قورئانی پیرۆز، ئەنجوومەنی نوێنەران دەنگ لەسەر بەرنامەی حکوومەت و کابینەی وەزاریی پێشنیارکراوی عەلی فالح ئەلزەیدی، سەرۆکوەزیرانی راسپێردراو، دەدات. بڕیارە دانیشتنەکە کاتژمێر 4ی پاشنیوەڕۆی سبەی دەست پێبکات.

هێزە سیاسییەکان و کوتلە پەرلەمانییەکان گەیشتوونەتە رێککەوتنێکی کۆتایی بۆ دابەشکردنی پۆستەکان. لە چوارچێوەی ئەم رێککەوتنەدا، بۆ هەر وەزارەتێک سێ ناوی کاندید بە سەرۆکوەزیرانی راسپێردراو پێشکەش کراوە تا یەکێکیان هەڵبژێردرێت.

لە هەمان کاتدا، وەک بەشێک لە رێکارە دەستووری و یاسایییەکان، ناوی کاندیدە پێشنیارکراوەکان نێردراون بۆ “دەستەی باڵای نیشتمانیی لێپرسینەوە و دادپەروەریی عێراق” بۆ پشکنین و وردبینی.

 

رۆژی پێنجشەممە، 7ی ئایاری 2026، عەلی زەیدی کارنامەی وەزاریی حکوومەتی نوێی عێراقی پێشکەش بە هەیبەت حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمان، کرد؛ بەڵام تا ئێستا پەرلەمان هیچ وادەیەکی فەرمی بۆ متمانەدان بە کابینەکە دیاری نەکردووە.

بەپێی دەستووری عێراق، سەرۆکوەزیرانی راسپێردراو ماوەی 30 رۆژی هەیە بۆ پێکهێنانی کابینە و وەرگرتنی متمانە لە پەرلەمان. هەروەها، پرۆسەی پێکهێنانی حکوومەت لە عێراق بەردەوام بە بنەمای پشکپشکێنە و رێککەوتنی هێزە سیاسییە سەرەکییەکان بەڕێوە دەچێت، کە زۆرجار هۆکاری دواکەوتنی پێکهێنانی حکوومەت دەبێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

لە ئەفغانستان 340 کەس بەهۆی بوومەلەرزەیەکەوە بوونە قوربانی

سەڵاح

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

سەڵاح

نرخی کارەبای مۆلیده دیاری كرا

سەڵاح