zagros news agency

دەستەی دەسپاکی عێراق لێکۆڵینەوە لەگەڵ هێڵی ئاسمانی عێراقی دەکات

 

​بەپێی بەڵگەنامەیەک کە بڵاوکراوەتەوە، بەڕێوەبەرایەتی لێکۆڵینەوەی ڕەسافە جەختی لەسەر نووسراوێکی پێشووتر کردووەتەوە بۆ بەردەوامبوون لە ڕێکارەکانی لێکۆڵینەوەی کارگێڕی تایبەت بەو سەرپێچیانەی لە گرێبەستی نێوان هێڵی ئاسمانیی عێراقی و کۆمپانیای “الوتين”دا کراون.

گرێبەستەکە تایبەت بووە بە هێنانی کارمەندانی خزمەتگوزاری ناو فڕۆکە بە بڕی دوو ملیۆن دیناری عێراقی.

​بەڵگەنامەکە ئاشکرای کردووە کە گومانەکان تەنها لەسەر جۆری گرێبەستەکە نین، بەڵکو بەشێکی تری سەرپێچییەکان پەیوەندی بە ساختەکارییەوە هەیە. تێیدا هاتووە کە نوسینگەی “مێریدیان” و نوسینگەی سەرەکی، بە هاوبەشی لەگەڵ چەند فەرمانبەرێکی ناو کۆمپانیای هێڵە ئاسمانییەکان، هەستاون بە بڕین و ڕێکخستنی تیکتی گەشتی وەهمی (شۆفێری یان گەشتی ناڕاستەقینە) بۆ کرێکارانی بیانی.

​دەستەی دەسپاکی لە ئێستادا بەدواداچوونی چڕ بۆ بەڵگەکان دەکات تاوەکو قەبارەی تەواوی بەهەدەردانی پاره‌ی گشتی و ناسنامەی ئەو فەرمانبەرانە دیاری بکات کە تێوەگلاون لەم دۆسیەیەدا.

هەواڵی پەیوەندیدار

مەحموود محەممەد: پارتی شێوازی مامەڵەکردنی لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان جیاواز دەبێت

سەڵاح

زێلێنسکی ئامادەم لەگەڵ پوتن و ترەمپ کۆببمەوە

سەڵاح

خالید شلی پێشمەرگەری هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان کۆچی دوایی کرد

سەڵاح