zagros news agency

عەممار حەکیم: پێشمەرگە دامەزراوەیەکی فەرمییە

عەمار حەکیم، سەرۆکی هاوپەیمانی هێزەکانی دەوڵەتی نیشتمانی، ئەمڕۆ دووشەممە، 15-6-2026، پێشنیازێکی نوێی بۆ تێپەڕاندنی بنبەستی سیاسی خستە ڕوو، کە ئەویش پێکهێنانی هاوپەیمانییەکی سیاسییە و سەرجەم پێکهاتە سەرەکییەکانی (شیعە، سوننە و کورد) لەخۆ بگرێت.

عەمار حەکیم لە میانی بەشدارییکردنی لە گفتوگۆیەکی فراواندا گوتی ڕایگەیاند “پێکهێنانی هاوپەیمانییەکی لەو شێوەیە لە ڕێگەی لێکتێگەیشتنی پێش هەڵبژاردنەکانەوە، دەکرێت ببێتە چارەسەرێکی بنەڕەتی بۆ کێشەکان.” ئاماژەی بەوەش کرد کە هەرچەندە نزیکبوونەوەیەک لە نێوان لایەنەکاندا هەیە، بەڵام جێبەجێکردنی ئەم دیدگایە پێویستی بە کاتی زیاترە.

عەمار حەکیم جەختی لەسەر پێویستی کۆکردنەوەی چەک لە دەستی دەوڵەتدا کردەوە و گوتی: “ئەمە ڕاستییەکی دەستووری و یاساییە و ڕاسپاردەی جێگیری مەرجەعیەتی ئایینییە.” هەروەها ستایشی مامەڵەی بەرپرسانەی گرووپە چەکدارەکانی کرد لە هەمبەر ئەم پرسەدا.
تەواوکردنی کابینەی حکومەت
لە تەوەرێکی تری قسەکانیدا، حەکیم داوای یەکلاکردنەوەی وەزارەتە بەتاڵەکانی حکومەتی کرد و ئاماژەی بەوە دا کە “چوارچێوەی هەماهەنگی” دەسەڵاتی تەواوی بە سەرۆکوەزیران داوە تاوەکو لە ڕێگەی گفتوگۆ لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان، کابینەکەی پێش گەشتەکەی واشنتن تەواو بکات.
سەرۆکی هاوپەیمانی هێزەکانی دەوڵەتی نیشتمانی، هێزی پێشمەرگەی بە دامەزراوەیەکی فەرمی وەسف کرد. ڕاشیگەیاند: “ڕێکخستنەوەی دۆخی حەشدی شەعبی دەبێتە دەروازەیەک بۆ دووبارە ڕێکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگەش، بە شێوەیەک کە هەردوولا ببەسترێنەوە بە دامەزراوەی دەوڵەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

جامی یۆرۆ.. ئینگلتەرا لەدوا خولەکەکان هۆڵەندای ناردە ماڵەوه و گەیشتە یاری کۆتایی

یاسین

سەرۆکی حکومەت لە تەندروستیی ئیسماعیل بێشکچی دەپرسێت

سەڵاح

بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا: پێویستە خۆمان لەگەڵ شێوازی کارکردنی ترەمپ بگونجێنین

سەڵاح