بەڕێوەبەری ڕێکخستنی پسوولەی خۆراکی هەولێر ڕایگەیاند، ئەو هاووڵاتییانەی تازە هاوسەرگیرییان کردووە، لە مانگی 7ی داهاتوودا دەتوانن لە ڕێگەی ئەپڵیکەیشنەکەوە ناوی خۆیان تۆمار بکەن و ببنە خاوەنی پسوولەی تایبەت بە خۆیان.
ئاماژەی بەوەش دا تۆمارکردنی منداڵانی خوار 12 ساڵ لە 9ی حوزەیرانەوە دەستی پێکردووە؛ تا ئێستا ناوی زیاتر لە 8,000 منداڵ تۆمارکراوە و پێشبینی دەکرێت ژمارەکە بۆ 100,000 منداڵ بەرزبێتەوە.
بۆ جێبەجێکردنی مامەڵەکە، بوونی کارتی نیشتمانیی منداڵەکە لەگەڵ باوکی و پێشکەشکردنی 6,000 دینار لە ڕێگەی فیزەکارتەوە پێویستە؛ هەر هاووڵاتییەک کێشەی هەبێت دەتوانێت ڕاستەوخۆ سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکە لە هەولێر بکات.

