بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم ڕایگەیاند؛ ئەمڕۆ دووشەممە 06-07-2026، ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت لەگەڵ کەمێک زیادبوونی خێرایی با لە هەندێک کاتدا. پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، خێرایی با لەسەرخۆ دەبێت (5-15) کم/ک بە ئاراستەی باکووری ڕۆژهەڵات و لە هەندێک کاتدا بۆ سەرووی 20 کم/ک زیاد دەکات، مەودای بینینیش لە نێوان (8-9) کم دەبێت.
سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی سێشەممە 07-07-2026، ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت؛ پێشبینیش دەکرێت پلەکانی گەرما کەمێک ڕوو لە نزمبوونەوە بکەن، خێرایی با لەسەرخۆ دەبێت (10-15) کم/ک بە ئاراستەی باکووری ڕۆژهەڵات، مەودای بینینیش لە نێوان (9-10) کم دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ و سبەی:
هەولێر ئەمڕۆ 41 سبەی 40
سلێمانی ئەمڕۆ 39 سبەی 38
دهۆک ئەمڕۆ 40 سبەی 39
هەڵەبجە ئەمڕۆ 41 سبەی 40
گەرمیان ئەمڕۆ 45 سبەی 44
زاخۆ ئەمڕۆ 41 سبەی 40
چەمچەماڵ ئەمڕۆ 41 سبەی 40
ئاکرێ ئەمڕۆ 41 سبەی 40
پیرمام ئەمڕۆ 37 سبەی 36
حاجی ئۆمەران ئەمڕۆ 30 سبەی 28

