zagros news agency

باران بارین بەردەوام دەبێت

 

2024-05-06 ئەمڕۆ دووشەممە
کەش/ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت , لەگەڵ نمە باران هەندێ جار بۆ تاوە باران و بروسکە ی ناوبەناو دەگۆرێت لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم, رێژەی دابارین لەناوچە شاخاوییەکان و ناوچەکانی باکووری رۆژهەڵات و رۆژهەڵاتی ( پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە )هەرێم زیاتر دەبێ .
خێراى با /مامناوەند دەبێت ( 20 – 30 )کم/ک
ئاراستەی با / ئاراستە گۆڕاو دەبێت .
پلەکانی گەرما/ کەمێک نزم دەبێتەوە بە (1-3)پلە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ .
مەوداى بینین /( 7 – 8 ) کم دەبێت . لەکات و شوێنی دابارین لەنێوان (5 – 7) کم دەبێت
پلەکانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .

– 05- 2024 07 سبەى سێ شەممە
کەش/ ئاسمان هەورى تەواو دەبێت, لە کاتەکانی بەیانى زوو تاوە بارانی مام ناوەند و هەورە تریشقە لە سنوورى باشووری پارێزگاى دهۆک وە سنوورى پارێزگاى هەولێر دەبێت پاشان کاریگەری بۆ تەواوی ناوچەکانی هەرێم درێژ دەبێتەوە وە لەکاتەکانی ئێوارە کاریگەری لاواز دەبێت.
خێراى با / لەسەرخۆ – مامناوەند دەبێت ( 15 – 25 ) کم/س , لەکاتەکانی بەیانی تاکو دوایی نیوەڕۆ کەمێک چالاک دەبێ بۆ سەروی 30 کم/س
ئاراستەی با /باکووری خۆرئاوا دەبێت .
پلەکانی گەرما/ نزم دەبێتەوە بە نزیکەى (1-3) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ .
مەوداى بینین /( 7 – 8 ) کم دەبێت . لەکات و شوێنی دابارین لەنێوان (5 – 7) کم دەبێت
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 24
سلێمانی : 22
دهۆک : 22
زاخۆ : 23
هەڵەبجە : 23
کەرکوک : 28
سۆران : 24
حاجی ئۆمەران : 13
گەرمیان : 29

تێبینى / ئەگەرى گۆرانکارى هەیە لەکەش و شێوازى دابارین.
بەرێوەبەرایەتى گشتى کەشناسی و بوومەلەرزەزانى
بەشی پێشبینی
2024-05-06

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەمریکا : لەبەرامبەر هێرشکردنە سەر هەر کەشتیێک پردێک یان وێزگەێکی کارەبا وێران دەکەین

گوران

گەورەترین ئاگرکەوتنەوە لە مێژووی بەلجیکا؛ مەترسییەکە گەیشتووەتە سنوورەکانی ئەڵمانیا

سەڵاح

عێراق داوا لە نەمسا دەکات گەشتە ئاسمانییە ڕاستەوخۆکانی نێوان بەغدا و ڤیێنا دەستپێبکاتەوە

یاسین