zagros news agency

فەرهاد ئەتروشی و نەتەوە یەکگرتووەکان دۆسیەی ئاوارەکانی شەنگال و هاوکارییە مرۆییەکان تاوتوێ دەکەن

جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە بەغدا کۆبوونەوە؛ لە دیدارەکەدا جەخت لەسەر باشترکردنی دۆخی گوزەرانی ئاوارەکان لە هەرێمی کوردستان و گەیاندنی هاوکاری بەپەلە بۆ رزگاربووانی دەستی داعش کرایەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە (٢٨ـی تەمموزی ٢٠٢٦)، فەرهاد ئەتروشی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە نووسینگەی فەرمی خۆی لە شاری بەغدا، پێشوازی لە پیتەر هۆکینز، نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخەری نیشتەجێ لە عێراق و شاندێکی یاوەری کرد، کە پێکهاتبوون لە پۆڵ ڤان کلینتن، ڕاوێژکاری کاروباری ئاسایش و سیاسەت.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی نووسینگەی جێگری سەرۆکی پەرلەمان، لە دیدارەکەدا باس لە پرسە جێبایەخەکان و ئەو ئاڵنگارییانە کرا کە لەم قۆناغەدا ڕووبەڕووی عێراق بوونەتەوە. هەروەها هەردوولا جەختیان لە بەهێزکردنی میکانیزمەکانی هەماهەنگی و بەردەوامیدان بە کارە مرۆییە هاوبەشەکانی نێوان حکومەتی بەغدا و ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان کردەوە.

تەوەرێکی سەرەکی کۆبوونەوەکە، تایبەت بوو بە دۆسیەی مرۆیی ئاوارەکان لە هەرێمی کوردستان. لەو چوارچێوەیەدا، تیشک خرایە سەر دۆخی نالەباری ئاوارەکانی شەنگال، کە بەهۆی پەلامار و تاوانە تیرۆریستییەکانی داعشەوە تووشی نەهامەتییەکی زۆر بوون.

لای خۆیەوە، فەرهاد ئەتروشی جەختی لە پێویستی ڕەخساندنی ژینگەیەکی گونجاو و ژیانێکی شایستە بۆ ئاوارەکان کردەوە و داوای کرد هاوکارییە مرۆییەکان بە شێوەیەکی بەپەلە بگەیەنرێنە ناوچە زیانلێکەوتووەکان، بە مەبەستی کەمکردنەوەی ئەو ئازار و مەینەتییانەی کە ڕۆژانە ڕووبەڕووی ئاوارەکان دەبێتەوە.

ئەم دیدارە لە کاتێکدایە، کە هێشتا ژمارەیەکی زۆری ئاوارەکانی شەنگال و ناوچەکانی دیکەی عێراق لە کەمپەکانی هەرێمی کوردستان نیشتەجێن و بەهۆی ناسەقامگیری ناوچەکانیان و نەبوونی خزمەتگوزاری، نەگەڕاونەتەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان.

هەواڵی پەیوەندیدار

جامی یۆرۆ.. لە یاریێکی دراماتیکی تورکیا شکستی بە جورجيای هاوسێی هێنا

یاسین

ئه‌مریكا.. چه‌كدارێك به‌ ده‌ستڕێژی گولـله‌ پێنج كه‌سی كوشت

یاسین

وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا: سبه‌ی ئەنجامى زانکۆلاین ڕادەگەیەنرێت

سەڵاح