ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

لێخۆشبوونی گومرگی بۆ کەرەستە سەربازییە هاوردەکراوەکانی پێشمەرگە دەرکرا

 

دوای کۆبوونەوەی دوێنێ ٨ی ئایاری ٢٠٢٤ی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتیمانی عێراق بەسەرۆکایەتی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان و سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بەڕێز محمد شیاع سودانی و بەبەشداری فەریق روکن عیسا عوزێر سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگه بەڕێوەچوو، کۆمەڵێک بریار و راسپاردە دەرکران لەوانە، لێخۆشبوونی گومرگی بوو لەو کەرەستە سەربازییانەی کەوەزارەتی پێشمەرگە وەک هاوکاری وەریان دەگرێت لەچوارچێوەی ئەو کۆمەکانەی کە لەلایەن هاوپەیمانانەوە پێشکەش بە پێشمەرگەی کوردستان دەکرێت .

ئەم بریارە دەبێتە دەسکەوتێکی گرنگ بۆ مێژوی هێزی پێشمەرگە و وەزارەتی پێشمەرگە و حکومەتی هەرێمی کوردستان.
دوای بەرەوپێشچونی پەیوەندییەکانی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و سووپای عێراق هاوکات بەشداربوونی سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە لەکۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتیمانی عێراق و پاڵپشتی ڕاستەوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان و تێگەیشتنی زۆری بەڕێز محمد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەچارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا هۆکاری سەرەکی بوون بۆ دەرکردنی ئەم بریارە.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی دەوڵەتی ئیمارات لە هەولێر دەکات

دڵشاد

بڕیاری ڕاگرتنی پڕۆژەکان یەکەکانی کرێنشینان ناگرێتەوە

یاسین

پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە

یاسین