zagros news agency

لە دیاربەکر هەڵمەتێک بۆ بەکارهێنانی زمانی کوردی لە بازاڕەکاندا دەستی پێکرد

لە چوارچێوەی چالاکییەکانی گەورەشارەوانیی دیاربەکر بۆ ڕۆژی ٢١ی شوبات (ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک)، لە بازاڕی شارەکەدا دەست بە دابەشکردنی تابلۆی نرخی شتومەکەکان بە زمانی کوردی بەسەر دووکاندار و فرۆشیاراندا کرا.
بەرپرسانی گەورەشارەوانیی دیاربەکر لە ڕێگەی سەردانکردنی بازاڕی شارەکەوە، سەردانی دووکاندار و فرۆشیارانیان کرد و هانیان دان بە زمانی کوردی مامەڵە لەگەڵ هاووڵاتییاندا بکەن. هەروەها تابلۆی نرخیان بەسەر سەوزە و میوەفرۆشەکاندا دابەش کرد، کە بە هەردوو شێوەزاری کرمانجی و زازاکی نرخ و جۆری کاڵاکانیان لەسەر نووسراوە.
هاوکات تابلۆی سەر دەرگایان بەسەر دووکانداراندا دابەش کرد کە بە زمانی کوردی لەسەری نووسراوە “کراوەتەوە / داخراوە” و “بەخێر بێن”. ئاماژە بەوەش کراوە کە چالاکییەکانیان بۆ برەودان بە زمانی کوردی و بەکارهێنانی لە ژیانی ڕۆژانەدا بەردەوام دەبێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

‎فەرماندەی گشتیی سوپای پاکستان و شاندی یاوەری ‎گەیشتنە تاران

گوران

بەرپرسێكی پارتی: دەرفەتە بۆ خەڵكی سلێمانی كە متمانە بە پارتی بدەن تا دەڤەرەكەیان بۆ ئاوەدان بكەینەوە

سەڵاح

دەستەی گەشتوگوزار: هەموو شوێن و ناوچە گەشتیارییەکان، پڕ بوون لە گەشتیار

سەڵاح