zagros news agency

پەیامی پیرۆزبایی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ بزووتنەوەی دیموکراتیی گەلی کوردستان

 

بەڕێزان/ سکرتێری گشتی و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی بزووتنەوەی دیموکراتیی گەلی کوردستان

لە (٣١)یەمین ساڵیادی دامەزراندنی بزووتنەوەی دیموکراتیی گەلی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی لە ئێوەی بەڕێز و ئەندامان و لایەنگرانتان دەکەین، هیوادارین لە خەباتی ڕەواتاندا بەردەوام بن بۆ دەستبەرکردنی مافەکانمان و پاراستنی دەستکەوتەکانمان.

لەو دەرفەتەدا دووبارە جەخت لەسەر هاوئاهەنگی و هاریکاریی نێوانمان و سەرجەم پارت و هێز و لایەنە سیاسییەکان دەکەینەوە بۆ پتەوکردنی بنەماکانی دیموکراسی و لێکتێگەیشتن و بەرقەراربوونی ئاشتەوایی.

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
۲٥ی ئابی٢٠٢٦

هەواڵی پەیوەندیدار

سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ى فه‌رمانده‌ييى ناوه‌نديى ئه‌مه‌ريكا كۆبووه‌وه‌

سەڵاح

تۆم باراک: گەڕاندنەوەی بنکەی زێڵکان سەروەریی عێراق دەستەبەر دەکات

گوران

فارس عیسا و پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق پرسی ئابووری و هەماهەنگییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا تاوتوێ دەکەن

یاسین