بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم ڕایگەیاند؛ ئەمڕۆ چوارشەممە 26-08-2026، ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت لەگەڵ دروستبوونی هەندێک پەڵەهەور لە کات و شوێنی جیاجیادا. پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، خێرایی با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت (10-20) کم/ک بە ئاراستەی باکووری ڕۆژئاوا، مەودای بینینیش لە نێوان (8-10) کم دەبێت.
هەروەها کەشوهەوای سبەی پێنجشەممە 27-08-2026، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ کاریگەری بارستە هەوایەکی فێنک بۆ سەر ناوچەکانی هەرێم؛ پێشبینیش دەکرێت پلەکانی گەرما بە گشتی بە بڕی (2 بۆ 4) پلەی سیلیزی بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ نزم ببنەوە. خێرایی با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت (10-20) کم/ک بە ئاراستەی باکووری ڕۆژئاوا، مەودای بینینیش لە نێوان (8-10) کم دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ و سبەی:
هەولێر: ئەمڕۆ 44 | سبەی 41
سلێمانی: ئەمڕۆ 42 | سبەی 40
دهۆک: ئەمڕۆ 42 | سبەی 39
هەڵەبجە: ئەمڕۆ 44 | سبەی 42
گەرمیان: ئەمڕۆ 47 | سبەی 44
زاخۆ: ئەمڕۆ 43 | سبەی 41
چەمچەماڵ: ئەمڕۆ 43 | سبەی 41
ئاکرێ: ئەمڕۆ 44 | سبەی 42
پیرمام: ئەمڕۆ 40 | سبەی 38
حاجی ئۆمەران: ئەمڕۆ 33 | سبەی 31

