ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

پەیامى پارێزگارى هەولێر، بەبۆنەى دامەزراندنی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان

بەناوى خوداى مەزن و دلۆڤان

بەبۆنەی (62)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان، پیرۆزبایی لە سەرۆک و ئەندامانی سکرتاریەت و گشت ئەندامانی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان بەگشتیى و هەولێرى پایتەخت بەتایبەتى دەکەین.

یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان، وەک ڕێکخراوەیی و پیشەیی و داکۆکیکار لە ماف و داخوازییەکانی مامۆستایان، هەمیشە لە سەنگەری بەرگریکردندا بووە لە مافە ڕەواکانی گەلەکەمان و لە شۆڕشەکانی کوردستاندا بەشدارییەکی کارای هەبووە.

بەمبۆنەیەوە وەک پارێزگاى هەولێر، جگە لەوەى بەڕێز و پێزانیینەوە ڕۆڵی مامۆستایان لە پێگەیاندنی رۆڵەکانی کوردستان بەرز دەنرخێنین، کە سەڕەڕای هەموو دۆخە سەختەکان بەردەوام بوون لە بەخشش و درێژەدان بە ئەرکە پیرۆزەکەیان، خوازیارین لە خزمەتکردن و پێگەیاندنی قوتابیان بە پەروەردەیەکی دروست و خۆشویستن و داکۆکیکردن لە دەسکەوتەکانى کوردستان و گەشەپێدانى پرۆسەی پەروەردە لە هەرێمى کوردستان بە گشتیى و هەولێرى پایتەخت بەتایبەتى بەردەوام بن.

ئومێد خۆشناو
پارێزگارى هەولێر
2024.5.15

هەواڵی پەیوەندیدار

پۆلیسی هەولێر ده‌ستی به‌سه‌ر ماتۆڕسکیله‌ بێزاركه‌ره‌كاندا گرت

سەڵاح

ئاگادارییەک له بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر

یاسین

ڕاگەیاندراوێک لە مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە

یاسین