zagros news agency

کەشناسی: شەپۆلێکی بەخوڕی باران و هەورەبرووسکە زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

شەوی چوارشەممە ٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦، هەڤاڵ سەدیق گەڵۆزی، شارەزای بواری کەشناسی ڕایگەیاند کە لە درەنگانی ئەمشەوەوە تا بەرەبەیانی سبەی پێنجشەممە، بارستە هەورێکی چڕی زەبەلاح زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە، کە تاوەبارانی بەخوڕ و هەورەبرووسکەی بەهێزی لەگەڵدا دەبێت.
بەپێی پێشبینییەکە، شەپۆلەکە سەرەتا لە باشووری مووسڵ، هەولێر و کەرکووک دەستپێدەکات، پاشان بەرەو کۆیە، سلێمانی، گەرمیان، هەڵەبجە، ڕاپەڕین و سۆران شۆڕ دەبێتەوە.
هەروەها لە دهۆک و زاخۆ ئەگەری نمەباران بۆ بارانی مامناوەند هەیە.
ئەو شارەزایە ئاماژەی بەوەش کردووە کە لە ماوەی ڕۆژی پێنجشەممەدا کەشوهەوا لە جێگیربوون نزیک دەبێتەوە و لە زۆربەی ناوچەکان ئاسایی دەبێتەوە، تەنها لە هەندێک ناوچەی شاخاویی سنووری نەبێت کە ئەگەری کەمێک بارانی لێ دەکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار یەكەمین كۆنفرانسی نەخشەدانانی ئاوەدانی ساز دەكات

دڵشاد

بکوژێک دەستگیر کرا

یاسین

‎پوتین: هاوکاریی نزیکی نێوان موسکۆ و پەکین لە ژێر ‎بارودۆخی ئاڵۆزی جیهانی پێویستە

گوران