zagros news agency

دوو تۆمەتبار کە تەقەیان کردبوو بە ئاڕاستەی شوقەکانی ئیسکان تاوەر دەستگیرکران

 

لە ڕێکەوتی ٢٨ی ١٠ی ٢٠٢٦، لە گەڕەکی ئێسکانی شاری هەولێر، دوو تۆمەتبار بە ناوەکانی (ص. ف. م.) و (ر. أ. م.) بەهۆی هەبوونی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی لەگەڵ هاوڵاتییەک کە نیشتەجێی شوقەکانی ئسکان تاوەرە، هەڵساون بە دروستکردنی ئاژاوە و پشێوی و دەستڕێژی گوللەیان ئاراستەی شوقەکان کردووە.
لەسەر ئەم ڕووداوە، لە لایەن تیمی تاوانەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکەمانەوە دەست بە بەداواداچوون کرا؛ دوای وەرگرتنی ڕەزامەندیی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر و بە هەماهەنگی لەگەڵ (بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی بازگەکان)، هەردوو تۆمەتبار لە کاتی هەڵاتنیان بۆ دەرەوەی شاری هەولێر دەستگیر کران و دەستمان گرت بەسەر ئەو چەک و ئۆتۆمبێلەدا کە تاوانەکەیان پێ ئەنجام داوە.

پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان ئاراستەی دادگا کراوە و لێکۆڵینەوە بەردەوامە.
سوپاسی هاووڵاتییان دەکەین کە هەمیشە هاوکارمانن لە پێدانی زانیاری.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر
٢٨ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٦

هەواڵی پەیوەندیدار

شاره‌زایه‌كی بواری ئه‌منی زانیاری له‌سه‌ر ئه‌و شوێنانه‌ی تاران ئاشكرا ده‌كات كه‌ ئیسرائیل كردونییه‌ته‌ ئامانج

یاسین

کۆمپانیای Samsung کاتی بەردەستکردنی وەشانی One UI 7.0 راگرت

یاسین

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە کونسوڵی نوێی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر دەکات

یاسین