ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

وەیسی سەعید وەیسی: ٢٠ی ئایار بوویتە پرشنگدارترین یادەوەری ژیانی سەرۆک مسعود بارزانی

 

ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، کە رێکەوتی٢٠ی ئایاری ١٩٦٢ بوویتە پرشنگدار ترین یادەوەری ژیانی سەرۆک مسعود بارزانی، چونکە مێژووی پەیوەندیکردنیەتی بە بەرێزەکانی پێشمەرگە لە شۆرشی ئەیلوولی مەزن، ٦٢سالە بوویتە سامانێکی نیشتیمانی کە ھەمیشە پارێزەری خاک و خەلکی کوردستانە.

وەیسی سەعید وەیسی، ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: ٦٢ساڵ بەر لە ئێستا ٢٠ی ئایار بوویتە پرشنگدار ترین یادەوەری ژیانی سەرۆک مسعود بارزانی، چونکە رێکەوتی٢٠ی ئایاری ١٩٦٢مێژووی پەیوەندیکردنیەتی بە بەرێزەکانی پێشمەرگە لە شۆرشی ئەیلوولی مەزن، بەدرێژایی تەمەنی سەرۆک بارزانی وەک پێشمەرگەى کوردستان، خەمی گەڵ و نیشتیمانی لەسەر شان ھەڵگرتووە و روحی خۆی خستووەتە بەردەم ئاییندەی گەلەکەی، ھەمیشە لە ژیانی سیاسی و پێشمەرگایەتیدا، وەک پێشمەرگەیەک خۆی ناساندوە و لەسەنگەری بەرگریکردن و داواکردنی مافەکانی خەلک و بەدیھێنانی خواستە نەتەوەییەکان کۆلی نەداو.

هەروەها وەیسی سەعید وەیسی، ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە لەو رۆژەیەوە سەرۆک مسعود بارزانی بوویتە بەشێک لە مێژووی خەبات و تێکۆشانی گەلی کوردستان، مێژووی گەلەکەمان بەبێ باسکردنی مێژووی پر لەسەروەری رێبازی بارزانی و سەرۆک مسعود بارزانی ھیچ بەھا و نرخێکی نیە، بۆیەش وەک بەشێکی جیانەکراو لە مێژووی شۆرش و خەباتی گەلی کوردستان هەژمار دەکرێت، سەرۆک مسعود بارزانی كاریزماێکی بەهێزە و تەنیا رەمزی حزبێك نییە، بەڵكوو هی هەموو خەلكی كوردستانە، ٦٢سالە بوویتە سامانێکی نیشتیمانی کە ھەمیشە پارێزەری خاک و خەلکی کوردستانە.

رێباز یونس

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆكی پارتێكی توركمانی: بەغدا بە ئاشكرا زوڵم لە مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دەكات

سەڵاح

سۆران… تانکەرێکی گواستنەوەی نەوتی سپی مالان سوتا

دڵشاد

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى په‌رله‌مانى ئێران كۆبووه‌وه‌

دڵشاد