zagros news agency

هەولێر پیشانگای JOBS.KRD بۆ رەخساندنی هەلی کار کرایەوە

ئەمڕۆ شەممە 2024.12.21، بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و ژمارەیەکی تر لە پیاوانی کار و نێردە و نوێنەری کۆمپانیا و رێکخراوە NGO کان، لە ڕێورەسمێکدا، پیشانگای JOBS.KRD بۆ ڕەخساندنی هەلی کار کرایەوە.

لە پیشانگاکەدا، بەسەدان هەلی کار بۆ گەنجان و لاوان لە کەرتی تایبەت لە سەر بنەمای ئەزموون و شارەزایی و بەشداری پێکردنیان لە سیکتەرە جیاوازەکان و خوڵقاندنی زەمینەی گونجاو بۆیان لەلایەن 40 کۆمپانیایی بەشداربووی پیشانگاکە خرابوونەڕوو، جگە لە 15 هەزار کارخوازا کە داواکاری و خواستی کاریان پێشکەشکردووە، سەدان گەنج و لاویتر سەردانى سەکۆی کۆمپانیاکانیان دەکرد و لەوێدا بەشێوەیەکى ئاسان بەدواى کارى دڵخوازى خۆیاندا دەگەڕان.

دوای کردنەوەی پیشانگاکە و بەسەرکردنەوەی بەشەکانی، پارێزگاری هەولێر، وێڕای بەرزنرخاندنی ئەو هەنگاوەی JOBS.KRD بە ئاڕاستەی چارەسەرکردنی گرفتی کار و ڕەخساندنی هەلی کار بۆ لاوان و گەنجان، دەستخۆشی لە سەر پەرشتیار و بەشداربووانی پیشانگاکە کرد، ئومێدیشی خواست ئەو پڕۆژەیە ببێتە هۆکارێک بۆ زیاتر ڕەخساندنی هەلی کار و کەمکردنەوەی ڕێژەی بێکاری کە یەکێکە لە ئامانج و ستراتیژیەتەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

هەواڵی پەیوەندیدار

پارێزگاری دهۆک سەرەخۆشی لە بنەماڵەی ئەو چوار کرێکارە دەکات کە لە پڕۆژەیەکی نیشتەجێبووندا گیانیان لەدەستدا

سەڵاح

سه‌باره‌ت به‌ قوربانی، یەکێتی زانایان داوایه‌ك لە حاجیانی كوردستان دەکات

سەڵاح

د.نه‌هله‌ ئه‌فه‌ندی بۆ زاگرۆس: ئه‌وه‌ی كوردستان كردوویه‌تی راكێشانی سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریكایه‌ به‌ئامانجی دروستكردنی هاوبه‌شی

یاسین