zagros news agency

زانکۆی ئاکرێ پێویستی بە 137 فەرمانبەر هەیە

سەرۆکایەتی زانکۆی ئاکرێ ئاشکرایکرد، فۆڕمێک لە ڕێگەی ئۆنڵاینەوە بڵاودەکەینەوە و هەموو فەرمانبەرێکی سەر بە قەزاکانی ئاکرێ و بەردەڕەش بەپێی پسپۆڕییەکانیان دەتوانن پڕیبکەنەوە.

مەرجەکانیش بەم شێوەیە کە دەبێت ئەو کەسەی فۆرمەکە پڕ دەکاتەوە، خەڵکی ئاکرێ یان بەردەڕەش بێت، بروانامەی دکتۆرای هەبێت لە بیرکاری و IT و وەرزش و کۆمپیوتەر و جوگرافی و ئینگلیزی، ماستەری هەبێت لە ژمێریاری و کارگێری و یاسا و جوگرافی و تەلارسازی و کیمیای و فیزیای و بیرکاری و IT و دارایی و بانک، هەروەها بڕوانامەی  بەکالۆریۆس و دبلۆم بە یاسا و ژمێریاری و ئایتی و كارگێڕی و كۆمپیوتەر و وەرزش و پەرستاری و میكانیك و رەزگەری هەبێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

پەیامی سەرۆک بارزانی لە ساڵیادی بۆردومانکردنی قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانی

یاسین

ڕوانگەی سووریا: زیاتر لە هەزار ئافرەت و منداڵ بوونەتە قوربانیی توندوتیژی

سەڵاح

پیاوێک بە ڕوخساری کچێکەوە چوار دەفتەر دۆلار لە لایڤدا کۆدەکاتەو

یاسین