چهند بهنداوێكی دیكه له ههرێمی كوردستان دروست دهكرێن شوبات 10, 2024 بەڕێوەبەری گشتی بەنداوەکان و کۆگاکردنی ئاو ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: لەگەڵ بەغدا دانوستان دەکەین بۆ ئەوەی ئەو بەنداوانەی بڕیارە لەسەر بودجەی عێراق دروست بکرێن ئەمساڵ جێبەجێ بکرێن، دەشڵێ: بەھۆی بارانی ئەمساڵ ڕێژەیەکی زۆر ئاو لەنێو بەنداوەکان ھەیە. ڕەحمان خانی، بەڕێوەبەری گشتی بەنداوەکان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: لەگەڵ حکوومەتی فیدڕاڵ دانوستان دەکەین بۆ دەستپێکردنی ئەو چوار بەنداوەی بڕیارە لەسەر بودجەی عێراق لە ھەرێمی کوردستان دروست بکرێن، چونکە دروستکردنی ئەو بەنداوانە کاریگەرییان دەبێت لەسەر کەرتی ئاو و گەشت و گوزار و کشتوکاڵ، لە ھەرێم، ھەرچەندە بڕیاری دروستکردنی ئەو چوار بەنداوە دەرچووە، بەڵام ھێشتا نەچوونەتە بواری جێبەجێکردن. بەڕێوەبەری گشتی بەنداوەکان دەڵێت: وەک وەزارەتی کشتوکاڵ ھەموو ھەوڵێک دەدەین ئەمساڵ (٢٠٢٤) پڕۆژەی دروستکردنی بەنداوەکان لەلایەن بەغداوە بچێتە بواری جێبەجێکردن و پێشبینی دەکەم ئەمساڵ دەست بە دروستکردنیان بکرێت. ڕەحمان خانی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: بەپێی دواین داتای ئاماری باران بارینی ئەمساڵ ڕەوشی بەنداوەکان باشە و ژمارەیەک بەنداو سەرڕێژ بوونە، ھێشتا وەرزی بارانبارینی ئەمساڵ زۆریشی ماوە، پێشبینی دەکەین ڕێژەیەکی زۆرتری ئاو لەنێو بەنداوەکان کۆگا بکرێت کە بۆ مەبەستی جیاواز سوودی لێ وەردەگیرێت.