ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

مه‌سرور بارزانی: پرۆژه‌ی پردی رانیه‌ سوودی زۆر به‌ خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ ده‌گه‌یه‌نێت

 

ئه‌مڕۆ دووشەممە 27/5/2024 بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکوومەت، ڕێوڕەسمی كردنەوەی پردی ڕانیە – بنگرد لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین به‌ڕێوه‌ چوو.

له‌ ڕێوره‌سمه‌كه‌دا مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، گوتارێكی پێشكه‌ش كرد و ڕایگه‌یاند: چوار ساڵ لەمەوبەر، لە بارودۆخێكی سەختی دارایی و تەندروستی بەهۆی بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا و ئەو قەیرانە ئابوورییەی كە تووشی هەرێمی كوردستان بوو، ئێمە لەو كاتە بەردی بناغەی ئەم پرۆژەیەمان دانا كە خۆشبەختانە لە ماوەی دیاریكراوی خۆیدا تەواو كرا.

هاوكات، سه‌رۆكی حكوومه‌ت، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: بەرنامەمان هەیە بۆ خزمەتی كەرتی ڕێگەوبان لە هەموو ناوچەكانی كوردستان.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی ئیسپانیا لە عێراق کرد

سەڵاح

حكومەتی هەرێمی كوردستان چەند رۆژێک پشووی راگەیاند

یاسین

ئامانج هه‌ركی: تاوانی هەڵەبجە برینێکی سارێژنەکراوە

دڵشاد