ئەمڕۆ سێشەممە 2024.2.13، بە سەرپەرشتی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری ههولێر و بەئامادەبوونی مەسعود کاڕەش، جێگری پارێزگار، لە دیوانى پارێزگا، کۆبوونەوەیەکی تایبەت لهگهڵ قائیمقام و بەرپرسانى فهرمانگه خزمەتگوزارییەکان و لایهنه پهیوهندیدارهكانی سنووری پارێزگای هەولێر سەبارەت بە نالەباری ڕەوشی کەشوهەواو و پێشبینیەکانی کەشناسی کە لەماوەی دوو ڕۆژی داهاتوودا ڕێژەیەکی زۆری دابارینی باران لەماوەیەکی کەمدا دەبارێت و مەترسی دروستبوونی لافاوی لێدەکرێت، ئەنجامدرا.
لە کۆبوونەوەکەدا، دواى هەڵسانگدنی ڕەوشەکە و بە دواداچوون بۆ سەرجەم ئەو هەنگاو و کارانەی کە لە ماوەى ڕابردوودا لەلایەن فەرمانگە خزمەتگوزارییەکانەوە بۆ زستانى ئەمساڵ و وەرزى بارانبارین و رێگری و كهمكردنهوهی مهترسییهكانی لافاو و ڕووبەڕووبوونەوەى هەر ئەگەرێکى نەخوازاروی گۆڕانی کەش و هەوا کراوە کرا، سەرجەم فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکان، بۆ ڕوودانی هەر ئەگەرێکی نەخوازراو و پێشبینی نەکراو خرانە حاڵەتی ئامادەباشى تەواو و کۆبوونەوە گەیشتە ئەم بڕیارانە:-
یەکەم/ سەرجەم قائیمقام و بەڕێوەبەری ناحییەکان ڕاسپێردران، هەریەک لە سنووری خۆی ژووری عەمەلیات پێکبهێنێت و لە ئامادەباشى تەواودابن بۆ ڕوودانى هەر ئەگەرێکى نەخوازراو و چارەسەرکردنى هەموو ئەو گرفت و کێشانەى کە دەبنە هۆکار و مەترسى دروستبوونى لافاو.
دووەم/ سەرۆکایەتى شارەوانى، بەڕیوەبەرایەتى گشتیی شارەوانییەکان، بەڕێوەبەرایەتییەکانى ئاو و ئاوەڕۆى هەولێر و ئاودێرى، ڕاسپێردران لەپاککردنەوەى ڕێرەى (ئاوى سروشتى باران، ئاوى قورس، کەند و سەرجەم چاڵەکانی ئاو وەرگرتن، مەنهۆلەکان، ئاوەڕۆكان) بەردەوام بن، بەتایبەتى ئەو شوێنانەى کە مەترسیان هەیە ببێتە هۆکارى کۆبوونەوەى ئاو و دروستبوونى لافاو.
سێیەم/ سەرجەم لایەن و فەرمانگاکان لەحاڵەتی ئامادەباشی و هەماهەنگی دابن بۆ هەر ئەگەر و پێشهاتێک.
چوارەم/ دواى ئهو هەموو هەوڵ و کارەکانەى کە لەماوەى ساڵانى ڕابردوودا و بەر لەوەرزى باران بارینى ئەمساڵ لە پێناوى ڕوونەدانى لافاو و کەمکردنەوەى مەترسیەکانى گۆڕانکارى کەش و هەوا لەناوچەکەدا کراوە، سەرجەم فەرمانگە و لایەنە پەیوەندیدارەکان لە بەرامبەر هەر کەم و کوڕى و کەمتەر خەمییەک کە ببێتە هۆى مەترسى دروستبوونى لافاو و ڕوودانى هەر حاڵەتێکى نەخوازرا، هەریەکه و بەئاستى بەرپرسیاریەتى خۆى بەرپرسیارە.
پێنجەم/ سەرجەم شار و سیتیەکانى هەولێر بەرپرسن لە خزمەتگوزاریى پاککردنەوەى ڕێرەى ئاوى سروشتى باران، ئاوى قورس، کەند و سەرجەم چاڵەکانی ئاو وەرگرتن و مەنهۆلەکان و خاوێنكردنەوەی ئاوەڕۆكان.
شەشەم/ناوەندی قەیرانەکانی پارێزگا و دەزگای خێرخوازی بارزانی، بە هەماهەنگی فەرمانگەکان و کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت، لەئامادەباشی تەواو دادەبن.
حەفتەم/ (بەرگری شارستانی، پۆلیس، پۆلیسی هاتووچۆ، زێرەڤانی، تەندروستی) لە ئامادەباشى تەواودابن بۆ ڕوودانى هەر ئەگەرێکى نەخوازراو و مەترسى دروستبوونى لافاو.
هەشتەم/ تیمەکانی پاراستنی ڕێگا و بانی هەولێر، دابەشدەکرێن بەسەر ڕێگا گشتیی و سەرکیەکان، بەتایبەتی ئەو شوێنانەی کە مەترسی دروستبوونی لافاوی لەسەرە.
لەکۆتایدا، دووبارە جەخت لە هەماهەنگی نێوان هەموو فەرمانگەکان کرایەوە و داواش لە هاوڵاتییان کرا هەمانگ و هاوکاری تیمەکان و پابەندی ڕێکارو ڕێنماییەکانبن و نزیک نەبنەوە لە ڕووبار و ئەو شوێنانەی ئاستی ئاوییان بەرز دەبێتەوە.