قیرتاوکردنی ڕێگەی دێلێژە- سەنگاو لە گەرمیان دەستی پێ کرد.
ڕێگەکە ملیارێک و ١٠٠ ملیۆن دیناری بۆ تەرخان کراوە، بڕیاریشە لە ماوەی ٢٠٠ ڕۆژدا کارەکانی تەواو بێت.
پرۆژەکە ئیدارەی گەرمیان بە پارێزگای سلێمانی دەبەستێتەوە و لە ڕووی گەشتیاریشەوە هاتوچۆی هاووڵاتییان ئاسان دەکات.