zagros news agency

ئەمریكا بە شێوەی راستەوخۆ هۆشداریی بە عێراق دەدات تاوەكوو یاسای حەشدی شەعبی تێنەپەڕێنێت

 

ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە ڕێگەی هەڵسووڕێنەری كاروباری باڵوێزخانەی خۆیەوە لە بەغدا، بە شێوەی راستەوخۆ هۆشداریی بە پەرلەمانی عێراق دەدات كە یاسای حەشدی شەعبی تێنەپەڕێنێت.

رۆژی ٢ی ئابی ٢٠٢٥، دەسەڵاتدارە عەرەبە شیعەكان بە نیازبوون بە شێوەیەكی لەناكاو دەنگدان لەسەر یاسای حەشدی شەعبی بخەنە كارنامەی پەرلەمانەوە و یاساكە تێپەڕێنن، بەڵام بەپێی راگەیاندراوێكی باڵوێزخانەی ئەمریكا لە بەغدا، هەمان ڕۆژ، ستیڤ فاگن، هەڵسووڕێنەری كاروباری باڵوێزخانەكە چۆتە پەرلەمانی عێراق و لەگەڵ موحسین مەندەلاوی، جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق و یەكێك لە سەركردەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی كۆبووەتەوە.

بەپێی هەمان راگەیاندراو، لە دیدارەكەدا هەڵسووڕێنەری كاروباری باڵوێزخانەی ئەمریكا، نیگەرانیی وڵاتەكەی لەبارەی پێشنیازی یاسایی پەیوەست بە هێزەكانی حەشدی شەعبی و دەستەی حەشدی شەعبی دەربڕیوە.

جەختیش لە قسەیەكی پێشووی ماركۆ رۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا كراوەتەوە كە بە سوودانی راگەیاندبوو لەبارەی ئەوەی، دەركردنی یاسای حەشدی شەعبی دەبێتە هۆی بەدامەزراوەییكردنی هەژموونی ئێران و بەهێزكردنی گرووپە تیرۆریستییە چەكدارەكان كە ئەمەش هەڕەشە لە سەروەریی عێراق دەكات.

هەر لەمبارەیەوە، ستیڤن نەبیل،ڕۆژنامەنووسی عێراقی لە پێگەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) بڵاوی كردەوە، باڵوێزخانەی ئەمریكا ئێستا بە شێوەی راستەوخۆ لە دەرگا دەدات نەك وەك پێشتر بە شێوەی ناڕاستەوخۆ پەیامەكانی بگەیەنێت.

ڕوونیشی كردووەتەوە كە ”تایبەت بە میلیشیاكان و هەژموونی ئێران، عێراق لەگەڵ ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە دووڕیانێك دایە.“

هەواڵی پەیوەندیدار

هەفتەی داهاتوو رێگایی نێوان هەولێر- خەبات بەرووی شوفێراندا دەكرێتەوە

گوران

سەرۆک وەزیران: داوا لە لایەنە سیاسییەکان دەکەم بە شێوەیەکی شارستانی و دوور لە سووکایەتی و ناوزڕاندن بانگەشە بکەن

سەڵاح

وەزارەتی کشتوکاڵ: عێراق لە بەرهەمهێنانی بنەتۆدا گەیشتە خۆبژێوی و ١٢ جۆری نوێی داهێناوە

یاسین