ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ئاگادارییەک لە وەزارەتی پەروەردەوە

وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی ھەرێمی كوردستان پەیمانگەیەکی (٥ ساڵی) لە پارێزگای سلێمانی دەکاتەوە بە ناوی (پەیمانگەی پیشەیی سلێمانی/ خوێندنى ئینگیزی) , قوتابیان و خوێندکارانى دەرچووی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی سنوورى پارێزگاى سلێمانى دەتوانن بەشێوەی ئۆنلاین لە ڕێگەی ئەم لینکەی لاى خوارەوە داواکاری پێشكەش بكەن بەپێى ئەو مەرج و پێوەرانەی کە دانراون:
١- وەرگرتن لەسەر بنەمای بەرزترین كۆنمرەی بابەتی زمانی ئینگلیزی پۆلی ٩ ی بنەڕەتی دەبێت.
٢- شەست (٦٠) قوتابی و خوێندکار وەردەگیرێت, بۆ هەر بەشێک تەنها (١٥) قوتابى و خوێندکار وەردەگیرێـت.
٣- خوێندنی پەیمانگە لەم پسپۆڕى و بەشانە پێکدێـت:
• بازرگانى/ بەشى ژمێریارى
• گەشتوگوزار/ بەشى کارگێڕى هۆتێل و میواندارى
• دیزاین /بەشى گرافیک دیزاین و بەشى ئینتێریەر دیزاین
• کۆمپیوتەر / ئاى تى
٤- قوتابی خوێندکارى پێشكەشكار لەھەر بەشێك وەربگیرێت مافی گۆڕینی بەشەكەی نابێت .
٥- ساڵی یەكەمی خوێندن لە پەیمانگە تەنھا ساڵی فێركردنی زمانی ئینگلیزی دەبێت.
٦- پرۆگرامەكانی پسپۆڕى و بەشەکانی لەسەرەوە ئاماژەپێکراو لە ساڵی دووەمی خوێندن دەستپێدەكات.
٧- پێشکەشکردن بۆ ماوەى یەک مانگە لەڕێکەوتى ۱ی۷ی۲۰۲٤ دەستپێدەکات وە لەڕێکەوتى ۳۰ی۷ی۲۰۲٤
کۆتایى دێت.
٨- قوتابى خوێندکارى دەرچووى پۆلى نۆى بنەڕەتى دەبێ سەردانى قوتابخانەو خوێندنگەى خۆى بکات بۆ وەرگرتنى ووشەى بەکارهێنەر (یوزەر نێم username) و ووشەى تێپەڕ (پاسوۆرد password) بۆئەوەى بتوانێت فۆرمى پێشکەشکردن پڕبکاتەوە.
٩- قوتابی و خوێندکارى پێشكەشكار لەو ماوەیەی ئاماژەی پێکراوە مافی پێشكەشكردنی ھەیە بە كۆد و پاسۆردی خۆی کە پێشتر لە قوتابخانەکەی وەری گرتووە بۆ قوتابخانەی ئەلیکترۆنی ئی -وانە دەتوانێت داخلی سیستمی E-Parwarda بێـت بەهۆى ئەم لینکەى خوارەوە وە بە ئارەزووی خۆی یەكێك لە بەشەكان ھەڵدەبژێرێت و دواتر تەنھا كلیك لەسەر ئایکۆنی ناردن دەكات.

https://www.e-parwarda com.

– وەزارەتی پەروەردە

هەواڵی پەیوەندیدار

بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، کونسولخانەی قەتەڕ لە هەولێر ده‌کرێتەوە

یاسین

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ جێگرى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا كۆبووه‌وه‌

سەڵاح

دووشەممە مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت

یاسین