zagros news agency

جامی یۆرۆ.. ئیسپانیا گۆڵبارانی جۆرجیا کردو بەئاسانی گەیشتە قۆناغی داهاتوو

لە درێژەی یارییەکانی قۆناغی 16ی جامی یۆرۆ، هەردوو هەڵبژاردەی ئیسپانیا و جۆرجیا بەیەکگەیشتن.

 

لە ئەنجامدا هەڵبژاردەی ئیسپانیا توانیان بە ئەنجامێکی گەورە و بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە جۆرجیا ببەنەوە.

 

هەر لە تایمی یەکەم ئیسپانیا بە تەواوی کۆنترۆڵی یارییەکەیان کرد، هەرچەند لە خولەکی 18 یاریزان نۆرماند بە هەڵە گۆڵی یەکەمی لەسەر خۆیان تۆمارکرد، هەڵبژاردە ئیسپانیا بەمە نەوەستان و لە خولەکی 39 لەلایەن رۆدریەوە گۆڵی یەکسانی تۆمارکرد.

 

لە تایمی دووەمدا ئیسپانیا بە هەمان ڕووحیەت و ئاست گەڕایەوە، توانیان سێ گۆڵی تر لە خولەکەکانی 51 و 75 و 83 لەڕێگەی یاریزانان فابیان رویز، ویلیامز و ئۆلمۆوە تۆماربکەن و بەئاسانی بگەنە قۆناغی چارەکی کۆتایی، جۆرجیاش ماڵئاوای لە پاڵەوانیتییەکە کرد.

هەواڵی پەیوەندیدار

بە وێنە… ئێستا رێگای کەلار- دەربەندیخان بە تەواوی بووەتە جووتساید

سەڵاح

کێشەی گەورە دەکەوێتە نێوان ڕۆناڵدۆ و یانەی نەسر

یاسین

لالیگا.. بەرشەلۆنە بە سەرکردایەتی لیڤاندۆڤسکی سەرکەوتنێکی تری بەدەستهێنا

یاسین