zagros news agency

ئەندامانی ئەنجومەنی شارەوانیی سەردەشت بە وەرگرتنی بەرتیل تۆمەتبار کران

شەش ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانیی سەردەشت لە خۆرهەڵاتی کوردستان ٣٢ هەزار دۆلار بەرتیلیان وەرگرتووە.
بە پێی ڕاگەیاندنی سەرۆکی داواکاری گشتیی ورمێ، بە تۆمەتی وەرگرتنی بەرتیل بە بڕی ٣٢ هەزار دۆلار، تۆمەتنامە بۆ شەش ئەندامی ئەنجومەنی شاری سەردەشت دەرچووە.
بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی چاوەدێریی ئێران، ناسر عەتباتی، داواکاری گشتیی ورمێ ڕایگەیاندووە، لە مانگی ئایاری ئەمساڵەوە پرسی بەرتیلدانی ٩ تۆمەتبار کە ٦ کەسیان ئەندامی ئەنجومەنی شاری سەردەشتن، بەدواداچوونی بۆ دەکرێت.
لە بەدواداچوونە سەرەتاییەکان لە سەردەشت، دەرکەوتووە شەش ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانیی ئەم شارە بە گشتی ٣٢ هەزار دۆلار بەرتیلیان لە سێ تۆمەتبارەکەی دیکە وەرگرتووە و بە پێی ڕاپۆرتی دەسەڵاتی ئەمنی، ئێستا دۆسیەکە ڕەوانەی دادگای تاوانەکان دەکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

سوودانی بانگهێشتی لوتکەی عەرەبی ئیسلامی لە سعوودیە کرا

سەڵاح

سووریاییه‌كانی نێو کەمپی هۆل دەتوانن بگڕێنەوەی شوێنی خۆیان

سەڵاح

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا زیاتر دابەزی

سەڵاح