zagros news agency

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سۆران -بەشی ئاسایشی قەزای خەلیفان دەستگیرکردنی جادووگەرێک ڕادەگەیەنێت .

ڕێکەوتی ٢٠٢٤/٦/٣٠، لە کاتژمێر ٩ شەو، لەلایەن، بەشی ئاسایشی قەزای خەلیفان کەسێک دەستگیر کرا کە بە ئەسڵ خەڵکی وڵاتی ئێرانە و نزیکەی ٢٠ ساڵە لە هەرێمی کوردستان دەژیت. ئەم کەسە خۆی بە شێخ ناساندوە و لە ڕێگەی دووعاوە چارەسەری نەخۆشییە دەروونییەکان و جەڵتەی دڵ و مێشک و گەدە و گورچیلە و هۆرمۆنی جەستە دەکات بە تایبەتی درێژکردنی باڵا .
بەڵام دوای لێکۆڵینەوە دەرکەوت کەسێکی جادووگەرە ، و لە ڕێگەی فێڵکردنەوە پارەی لە خەڵک وەرگرتووە ،بە ناوی چارەسەرکردنی نەخۆشیە دەروونییەکان پەیوەندی نزیکی لەگەڵ چەندین ئافرەت دروستکردووە و بڕی ٥٠٠ دۆلار لە چەندین کەس وەرگرتووە بۆ درێژکردنی باڵایان. لە ناو مۆبایلەکەیەوە چەندین وێنەی ئافرەت هەبوو.
لە ئێستادا تۆمەتبار (ح.ڕ.د)بە پێی مادەی ٤٥٦ لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوە لەگەلی بەردەوامە.
داوا لە هاولاتیان دەکەین لە هەر شوێنێک لەم جۆرە کەسانە یان بینی ،ئاگادارمان بکەنەوە ،چونکە کارەکەیان هیچ بنەمایەکی نییە.
٢ی٧ی٢٠٢٤

 

هەواڵی پەیوەندیدار

زاگرۆس زانیاری له‌سه‌ر چونی شاندێكی پارتی بۆ بەغدا ئاشكرا ده‌كات

دڵشاد

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لە سەرۆکی ئیماراتەوە پێگەیشت

دڵشاد

گوژمەی پێویست بۆ 10 پرۆژەی خزمەتگوزاری لە شاری هەولێر خەرج دەكرێت

دڵشاد