zagros news agency

سبەی رێگایەكی سەرەكی دەرەوەی هەولێر دادەخرێت

پارێزگای هەولێر ئاگادارییەكی بۆ شوفێران و هاووڵاتییان بڵاو كردەوە و تێیدا ئاماژەی بەوە دا كە سبەی دووشەممە رێگایەكی سەرەكی دەرەوەی هەولێر دادەخرێت.

پارێزگای هەولێر رایگەیاند: ئاگاداری هاووڵاتییان و شۆفێران دەکەینەوە، لە بەیانیەوە ڕۆژی دووشەممە رێكەوتی 8/7/2024 ڕێگای سەرەکی “دۆلی بالیسان، لە سێڕیانی زینەتیر تاکو شکارتە” دادەخرێت.

راشیگەیاند: داخستنی رێگاكە بەهۆی کاری قیرتاوکردن و فەڕشکردنەوەیە.

هەروەها رایگەیاند كە هاووڵاتییان و شوفێران دەتوانن ڕێگای بەدیل بەکاربهێنن

هەواڵی پەیوەندیدار

هاتووچۆی عێراق: ڕووداوەکانی هاتووچۆ لە ساڵی ٢٠٢٦دا کەمیان کردووە

یاسین

دوو پەرلەمانتار: بە ئامانجکردنی نووسینگەی سەرۆکی حکومەت و بەڕێوەبەری ئاژانسی پاراستن دەستدرێژییەکی ڕاستەوخۆیە بۆ سەر ئاسایشی هەرێم

سەڵاح

وەزارەتی کارەبا: هەناردەی گاز بۆ وێستگەکانی کارەبا دەست پێ دەکاتەوە و دۆخی کارەبا ئاسایی دەبێتەوە

دڵشاد