ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

لە مەراسیمێکدا هەشتەمین خولی دەرچووانی ئەفسەران لە کۆلێژی ئەرکان بەرێوەچوو.

ئەمڕۆ ٨ ی تەمموزی ٢٠٢٤، لە ڕێورەسمێکی تایبەتدا بە ئامادەبوونی شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و فریق روکن عیسا عوزێر، سەرۆکی ئەرکان و فریق سیهاد بارزانی، فەرماندەیی هێزەکانی پشتیوانی یەک و لیوا روکن مەریوان محمد ئەمین فەرماندەی هێزەکانی پشتیوانی دوو، لیوارکن عمرصالح، فەرماندەیی هێزەکانی حەفتا و جێگرانی سەرۆکی ئەرکان و فەرماندەی فیرقەکانی یەک و دوو، ئەفسەرانی پلەباڵای وەزارەت و کۆڵۆنێڵ مەکێنزی، فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانان رێوڕەسمی دەرچوونی هەشتەمین خولی ئەرکان لە کۆلێژی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە بەڕێوەچوو.

مەراسیمەکە بە ساتێک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدان دەستی پێکرد، دواتر لەلایەن لیوارکن ڕێبوار محی الدین راگری کۆلێژی ئەرکان وتارێک پێشکەشک کرا: تێیدا مێژوویەکی دەرەبارەی کاروچالاکی کۆلێژی ئەرکان و هەوڵەکانی مامۆستایان بۆ پێگەیاندنی خوێندکاران و توانستی خوێندکارانی دەرچووی خستەڕوو.

دواتر وەزیری پێشمەرگە لە وتارێکیدا، دەستخۆشی لە راگر و ئەفسەرانی کۆلێژ کرد و پیرۆزبایی لە ئەفسەرانی سەرکەوتوو کرد، بە گرنگیەوە باسی لە ڕۆڵی باڵای کۆلێژی ئەرکان کرد رایگەیاند: کە هەر لە سەرەتایی دامەزراندنیەوە لە ساڵی ٢٠٠٣ کۆلێژی ئەرکان ڕۆڵی گرنگ و پڕبایەخی هەبووە وەک دامەزراوەیەکی سەربازیی گرنگ بۆ پێگەیاندن و بەرزکردنەوەی ئاست و توانستی سەربازی ئەفسەران و بەدەستهێنانی ئەرکی سەرکردایەتی و ئەفسەری روکن لە یەکە سەربازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگەدا.
وەزیری پێشمەرگە؛ پاڵپشتی و پشتیوانی وەزارەتی پێشمەرگەی بۆ راگری کۆلێژی ئەرکان و سەرجەم مامۆستایان دووپاتکردەوە، ئومێدی سەرکەوتن و بەدەست هێنانی پلەی باڵاتری بۆ خوێندکارانی دەرچوو خواست.

لە کۆتایی مەراسیمەکەدا، خەڵاتی ڕێزلێنان لەلایەن وەزیری پێشمەرگە و سەرۆکی ئەرکان و جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئۆپەراسیۆنەکان و هەروەها خەلاتی فەرماندەیی هێزەکانی(٨٠،۷۰) پێشکەش بە خوێندکارانی دەرچوو کرا لە پای بەدەستهێنانی شارەی روکن لەم خولەدا.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

یاسین

پرسەنامەیەک لە بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان

یاسین

ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگیی قەیرانەكان وەڵامی چەند دەزگایەكی راگەیاندن دەداتەوە

یاسین