ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە پارێزگاری دهۆک دەکات

 

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پرسەنامەیەک ئاراستەی پارێزگاری دهۆک دەکات بەهۆی کۆچی دوایی براکەی.

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی (12ـی تەمموزی 2024) مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە پارێزگاری دهۆک عەلی تەتەر  کرد بۆ کۆچی دوایی (ڕێدیر)ی برای.

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆی پێگەیاند و هیوای خواست، خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە بنەماڵەکەیان ببەخشێت.

لەلایەن خۆیەوە پارێزگاری دهۆک، سوپاس و پێزانینی خۆی و بنەماڵەکەی بۆ پەیوەندیی و هاوخەمی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی.

هەواڵی پەیوەندیدار

وەیسی سەعید وەیسی: 7ی حوزەیرانی 2017 ڕۆژێكی مێژووییە لە ژیانی سیاسیی گەلی كوردستان

دڵشاد

نەخۆشخانەیەکی 50 قەرەوێڵەیی دروست دەکرێت

یاسین

کەشناسی : لەم ناوچانە تاوە باران و بروسکە دەبێت

سەڵاح