zagros news agency

دیاله‌… له‌ ئۆپه‌راسیۆنێكدا دوو تیرۆریستی داعش کوژران

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق رایگەیاند کە لە میانی ئۆپەراسیۆنێکدا لە پارێزگای دیالە، دوو تیرۆریستی داعش کوژراون.

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکان لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە پشت بەستن بە زانیارییە ھەواڵگرییەکان، ھێزەکانی سەربە بەڕێوەبەرایەتی ھەواڵگریی سەربازیی لە وەزارەتی بەرگریی، ئۆپەراسیۆنێکیان بۆسەر تیرۆریستانی داعش لە پارێزگای دیالە ئەنجامداوە.

ڕاشیگەیاندووە کە لە میانی ئۆپەراسیۆنەکەدا، دوو تیرۆریستی داعش کوژراون.

ئەوەشی خستووەتەڕوو کە یەکێک لە کوژراوەکان، بەناو بەرپرسی بەنی سەعد لە کەرتی دیالە سەربە ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش بووە کە بە (ئەبو حارس) ناسراوبوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

زیاتر لە دوو هەزار پارچە زەوی بەسەر فەرمانبەرانى سنووری شارۆچکەی مەخموور دابەش دەکرێت

سەڵاح

نازم شێخانی: ده‌بێت شاسوار بدرێتە دادگا و سەرجەم چالاکییە سیاسیەکانی قەدەغە بکرێت

گوران

وەزیری دەرەوەی لوبنان: کاتیشم هەبووایە، ئامادە نەبووم لاریجانی بیبینم

سەڵاح