ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

لە سنوورى پارێزگاى هەولێر… بە گوژمەى (130 مليار دینار) لە سەر بودجەى پەرەپێدانی پارێزگا، چەندین پڕۆژەی خزمەتگوزاریى جێبەجێدەکرێت

“کۆبوونەوەیەکى تایبەت بە پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانى پەرەپێدانى پارێزگاى هەولێر ئەنجامدرا”

ئەمڕۆ دووشەممە 2024.2.19، بە سەرپەرشتی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و بە ئامادەبوونی مەسعود کاڕەش، جێگرى پارێزگار، لە دیوانى پارێزگا، کۆبوونەوەیەکی تایبەت سه‌باره‌ت بەتەرخانکردنى گوژمەى (130 ملیار دینار) بۆ پڕۆژەکانى ئەمساڵى پەرەپێدان و گەیاندنى خزمەتگوزارییەکان بە هاوڵاتییان ئەنجامدرا.

لە کۆبوونەوەکەدا، کە هەریەک لە قائیمقامى ناوەند و بەڕێوەبەرى گشتیى شارەوانییەکان و سەرۆکى شارەوانى هەولێر و بەڕێوەبەرانى سەرجەم فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان و شارەوانییەکان ئامادەى بوون، باس لە کارنامەى حکومەتى هەرێمى کوردستان و پلان و بەرنامەى کارى پارێزگاى هەولێر کرا بۆ پتر خزمەتکردنى هاوڵاتییان لە چوارچێوەى ئەنجامدانی پڕۆژەکانى ئەمساڵ 2024ى پەرەپێدان کە گوژمەى (130 ملیار دینار)ى بۆ تەرخانکراوە، دواى خستنە ڕووى پڕۆژەکان و گفتوگۆکردن لە بارەى ئەو ئامادەکارییانەى کراوە بۆ گەیاندن پڕۆژەکان و جێبەجێبکردنى داواکارى هاوڵاتییان، جەخت لە هەماهەنگی زیاترى نێوان فەرمانگە و دام و دەزگاکان کرایەوە لە ئەنجامدانی پڕۆژەکان لە سێکتەرە جیاجیاکان.

لەوبارەیەشەوە، پارێزگارى هەولێر، وێڕاى ئەوەى تەئکیدى لە گەیاندنى دەستى ئاوەدانى و خزمەتگوزارى بەبێ جیاوازى و بەشێوەیەکى یەکسان لە نێوان شار و دەرەوەى شار بەتایبەتى ئەو شوێنانەى کە کەمترین دەستى خزمەتگوزارییان پێگەیشتووە کردەوە، تیشكى خسته‌ سه‌ر ئامادەکارییەکان بۆ ئەنجامدانى ژمارەیەکى زۆرى پڕۆژە و ئالیەتى و میکانیزمى چۆنیەتى دەستکردن بە پڕۆژەکان.

لە کۆتایشدا، پارێزگارى هەولێر دەستخۆشى لە سەرجەم تیمەکانی (قائیمقامیەت و ناحییەکان، شارەوانی، بەرگری شارستانی، پۆلیس، ئاسایش، زێرەڤانی، هاتووچۆ، تەندروستی، ئاو و ئاوەڕۆکا، چاککردنەوە و پاراستنی ڕێگاو بان، ئاودێری، کەش ناسی، وەڵامدانەوەی خێرای مرۆیی، قەیرانەکانی پارێزگا، دەزگای خێرخوازی بارزانی) کرد، بۆ هەموو ئەو هەوڵ و کارانەى کە لە ماوەى چەند ڕۆژى ڕابردوودا لەگەڵ هاتنى ئەو شەپۆڵە باران بارینەى سنوورى پارێزگاى هەولێرى گرتەوە ئەنجامیاندا.

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕاگەیاندراوێک لە مەکتەبى سیاسيی پارتى دیموکراتى کوردستانەوە

دڵشاد

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌شداری پرسه‌ی سه‌رۆكی ئێران ده‌كات

یاسین

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

سەڵاح