zagros news agency

هەوڵێکی ئەرێنی لەنێوان سەرجەم لایەنەکان هەیە حکومەتی خۆجێی پارێزگای کەرکووک

 

15 رۆژ ماوە بۆ کۆتایی هاتنی ئەو وادە یاساییەی کە بۆ
پێکهێنانی حکومەتی خۆجێیی کەرکووک دیاریکراوە، دوای پشووی عاشوورا جموجۆڵی لایەنە براوەکان دەستپێدەکات.

حەسەن مەجید، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: هەوڵێکی ئەرێنی لەنێوان سەرجەم لایەنەکان هەیە، بۆ ئەوەی لەسەر بنەمایەکی هاوبەش حکومەتی خۆجێی پێک بهێنرێت.

ڕۆژی چوارشەممە 10-07-2024 دوای نزیکەی حەوت مانگ لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک، یەکەمین کۆبوونەوەی ئەنجوومەن کرا و لایەنەكان ڕێككەوتن لەماوەی مانگێكدا پۆستەكان دیاری بكەن.

ڕۆژی 18-12-2023 هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان لە عێراق کرا، کورد لە پارێزگای کەرکووک توانی لەکۆی 16 کورسی، حەوت کورسی لەگەڵ کورسییەکی کۆتا بەدەستبهێنێت.

رێباز یونس

هەواڵی پەیوەندیدار

بە چاودێریی مه‌سرور بارزانی سێیەمین دیداری نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ کاری ڕۆژنامەنووسیی به‌ڕێوه‌ده‌چێت

یاسین

شەقامەکانی هەولێر چاک دەکرێنەوە

یاسین

لیستی مووچەی مانگی نیسان راگەیندرا

یاسین