zagros news agency

نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە تووشبووانی شێرپەنجە لە دهۆک دەکرێتەوە

وتەبێژی بەرێوەبەرایەتی تەندروستیی پارێزگای دهۆک رایگەیاند، کە نەخۆشخانەیەکی نوێی فریاکەتن لە دهۆک دروستکرا، باڵەخانەی نەخۆشخانە کۆنەکە نۆژەن دەکرێتەوە و تایبەت دەکرێت بە چارەسەرکردنی تووشبووانی شێرپەنجە.

مەتین جەمیل، وتەبێژی بەرێوەبەرایەتی تەندروستیی پارێزگای دهۆک، بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: بە سێ قۆناغ کارکردن لە نەخۆشخانەی کۆنی فریاکەوتنی دهۆک بەردەوامی هەیە، بودجەی تەواویشی بۆ تەرخانکراوە و هەموو هەولێک دەدەن بەزووترین کات نەخۆشخانە نوێیەکە تەواو بکەن.

وتەبێژی بەرێوەبەرایەتی تەندروستیی پارێزگای دهۆک گووتی: نەخۆشخانەکە سەرجەم بەش و پێداویستییە پزیشیکییەکانی وەک دەرمان و ئامێرەکان لەخۆ دەگرێت.

هەروەها مەتین جەمیل، وتەبێژی بەرێوەبەرایەتی تەندروستیی پارێزگای دهۆک ئەوەشی بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە بە کردنەوەی نەخۆشخانەکە، ئیدی پێویست ناکات تووشبووان بۆ مانەوە و پشکینن و وەرگرتنی چارەسەر ڕوو لە شارەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان بکەن.

رێباز یونس

هەواڵی پەیوەندیدار

پەیامێکی پیرۆزبایی لە سەرۆک بارزانییەوە

یاسین

محه‌مه‌د سه‌عده‌دین: ئاستی خزمه‌تكردن و گه‌شه‌كردن‌ هه‌موو ناوچه‌كانى گرتووه‌ته‌وه‌

دڵشاد

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، سوپاسى باڵيۆزى ژاپۆن ده‌كات

سەڵاح