لیژنەی باڵای وەرگێڕانی کتێب لە وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ورده‌كاری پڕۆژه‌ی “بمناسە – Know Me”ی بڵاوده‌كاته‌وه و ئاگاداری نووسه‌ران و توێژه‌رانی كورد ده‌كاته‌وه، له‌و بوارانه‌ی پڕۆژه‌كه دیاریكردووه، به‌رهه‌مه‌كانیان پێشكه‌ش بكه‌ن به مه‌به‌ستی وه‌رگێڕان و چاپكردنیان به زمانه زیندووه‌كانی جیهان.
له ڕاگهیهندراوهكهدا هاتووه: “پڕۆژەی “بمناسە – Know Me”، پڕۆژەیەکی ستراتیژی کو‌لتووریی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه، تایبه‌ته به وەرگێڕانی کتێب لە زمانی کوردییەوە بۆ زمانە زیندووەکانی جیهان و چاپ و بڵاوکردنەوەیان”.
هه‌روه‌ها هاتووه: ئەم پرۆژەیە، میکانیزمێکی کولتوورییە بۆ ناساندنی کورد بە پسپۆڕان و خوێنەرانی جیهان. لە قۆناغی یەکەمیدا، پڕۆژەکە بایەخ بەو کتێب و توێژینەوە زانستییانە دەدات، کە ئەم بوارانەی خوارەوە، بابەتی سەرەکییانە:
1- مێژووی کورد و کوردستان ( دێرین و هاوچەرخ).
2- جوگرافیای کوردستان لە هەموو ژانرەکانیدا.
3- لێکۆڵینەوە لە زمان و شێوەزارەکانی زمانی كوردی.
4- جینۆساید و سیاسەتەکانی قڕکردنی کورد (لە دیرۆکی کۆن و هاوچەرخدا).
5- پێکەوەژیانی نەتەوەیی و ئایینی لە کوردستاندا.
6- ئایین و ئایینزا کۆنەکانی کورد لە کوردستاندا.
7- پرسی ژن.
٨- توێژینەوە لە مێژووی دێرین و هاوچەرخی ئەدەبیات و هونەر لە کوردستاندا.
لیژنه‌ی باڵای پڕۆژه‌ی وه‌رگێڕان، داوایه‌كی ئاراسته‌ی نووسه‌ر و توێژه‌ر و شاره‌زایانی كورد كردووه، هاوكار و هه‌ماهه‌نگ بن بۆ سه‌ركه‌وتنی پڕۆژه‌كه و له ڕاگهیهندراوهكهدا هاتووه: “بەم ڕاگەیەندراوەمان، داوا لە تۆژەران و پسپۆڕانی ئەو بوارانە، لە ناوەوه و دەرەوەی هەرێمی کوردستان و پارچەکانی کوردستان، دەکەین کە بە دەنگ ئەم پڕۆژە گرنگەوە بێن و بە هی خۆیانی بزانن و بەرهەمی خۆیانمان لەو بوارانەدا بۆ بنێرن و پێشنیازمان بدەنێ بۆ کتێبی سەنگین و زانستی و بە هەر جۆرێک کە دەتوانن، هاوکار و پشتیوانمان بن”.
جێی ئاماژەیە له پڕۆژه‌ی وه‌رگێڕاندا، “ئەو کتێبانەش چاپ و بڵاو دەکرێنه‌وه، کە لەو بوارانەی سەرەوەدا، بە زمانی دیكه لە لایەن توێژەرانی کوردەوە، نووسراون و پێشتر چاپ نەکراون”.
هەروەها ئاگاداری نووسەران و توێژەرانی بەڕێز دەکەینەوە کە بەپێی ئەو ستانداردانەی دانراون وەزارەت بڕیار لە وەرگێڕان و چاپی ئەو کتێبانە دەدات.