zagros news agency

زانیاری نوێ لەبارەی بەشە خۆراکی مانگانە دەخرێتەروو

بەرپرسێکی وەزارەتی بازرگانیی هەرێمی كوردستان ئاشكرای كرد، لەپاڵ دابەشکردنی بەشەخۆراکی پێنجەم، ئەم هەفتەیە بەشەئاردی شەشەمی ئاردیش دابەش دەكرێت.

نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان،  ڕایگەیاند: “گەنممان ناردووەتە ئاشەکان و لەم هەفتەیەدا دەست بە دابەشکردنی بەشەئاردی شەشەمی ئەمساڵ دەكرێت.”

بەپێی ڕێنوێنییەكانی وەزارەتی بازرگانی، هەر هاووڵاتییەك بڕی نۆ كیلۆ ئاردی بەر دەكەوێ‌.

نەوزاد شێخ کامیل، روونیشی كردەوە: “گەنمی بەشەئاردی شەشەم خۆماڵییە و ئاردەكە پێش ئەوەی بدرێتە هاووڵاتییان، پشكنینی بۆ دەكرێـت و تاقی دەكرێتەوە، پاشان دابەش دەكرێت.”

بەگشتی، هەرێمی كوردستان بۆ بەشەخۆراكی مانگانە، ساڵانە پێویستی بە نزیكەی 650 هەزار تۆن ئارد دەبێ.

بەرپرسەكەی وەزارەتی بازرگانی ئاشكراشی كرد: “ئەو بەشەئاردانەی ئەمساڵ دابەش كراون، پشکنینیان بۆ کراوە و تاقی کراونەتەوە و نانێکی جوانیان لێ دروست بووە، ئاردێک باش نەبێت دابەش ناکرێت.”

سەبارەت بە دابەشکردنی بەشەخۆراک، نەوزاد شێخ کامیل، گوتی: “ماوەی هەفتەیەک زیاترە بەشەخۆراکی پێنجەم دابەش دەکرێت و ڕۆژانە بە ڕێژەیەکی باش بەشەخۆراک دەگاتە لای بریکارەکان و ئەوانیش بەسەر هاووڵاتییاندا دابەشی دەکەن، کە لە چەند مادەیەکی سەرەکی پێکهاتووە.”

 

شوان بەرزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی حکومەت هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی پرۆژەی فریاگوزاریی خێرای گەیاندنی ئاو بۆ هەولێر بەسەر دەکاتەوە

یاسین

سوودانی: سەرکردایەتییە عێراقییەکان بەردەوامن لە پێشخستنی بەرژەوەندیی نیشتمانی

سەڵاح

د. دیندار زێباری: لە کابینەی نۆیەمدا جێبەجێکردنی ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە بواری ئازاديی ڕۆژنامەگەری بە ڕێژەی زیاتر لە 70% زیادی کردووە

سەڵاح