ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

كشتوكاڵی هەولێر: ئەو جووتیارەی زووتر گەنمی ڕادەست کردبێت زووتر پارە وەردەگرن

 

بەڕێوەبەری گشتیی كشتوكاڵی هەولێر رایگەیاند، کە وێڕای ئەوەی پڕۆسەی وەرگرتنی گەنمی جووتیاران کۆتایی هاتووە، بەڵام هێشتا بەغدا 515 ملیار دینار شایستەی جووتیارانی نەناردووە، کۆی گشتی شایستەی جووتیاران نزیکەی 590 ملیار دینارە، تاوەکو ئێستا 74 ملیار و 500 ملیۆن دینار بەدوو قۆناغ گەیشتووە و دابەش کراوە.

هێمن سەید موراد، بەڕێوەبەری گشتیی كشتوكاڵی هەولێر، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: ئەمساڵ پرۆسەی بەبازاڕکردنی گەنمی جووتیاران لە 06-06-2024 دەستیپێکرد و ئەمڕۆش کۆتاییهات. بڕی گەنمی وەرگیراوی جووتیارانی هەرێمی کوردستان 658 ملیۆن و 974 هەزار و 940 تۆن گەنم بووە.

بەڕێوەبەری گشتیی كشتوكاڵی هەولێر گووتی: ئەو پارەیەی بۆ گەنمی جووتیاران تەرخان کراوە لەسەر بودجەی سیادییە، هیچ گرفتێک لە ناردنی نییە و وەزارەتی بازرگانی عێراق بەڵێنی داوە لە نزیکترین کات بینێرێت، بەڵام ئەوان بە چەند قۆناغێک دەینێرن.

هەروەها هێمن سەید موراد، بەڕێوەبەری گشتیی كشتوكاڵی هەولێر ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە ئەو جووتیارەی زووتر گەنمی ڕادەست کردبێت، زووتر پارەی پێ دەدرێت، کۆی گشتی شایستەی جووتیاران نزیکەی 590 ملیار دینارە، تاوەکو ئێستا 74 ملیار و 500 ملیۆن دینار بەدوو قۆناغ گەیشتووە و دابەش کراوە.

رێباز یونس

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕوونكردنەوەیەك لە فەرمانگەی میدیا و زانیارییەوە

یاسین

مەسرور بارزانی بەردی بناغەی دوو پارک لە دهۆک دادەنێت

یاسین

بانگەوازێک لە سەرۆکایەتی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگەوە

دڵشاد