zagros news agency

کەناڵێکی تایبەت بە کوردانی ئێزدی دەکرێتەوە

 

ئەندامێکی دەستەی باڵای بنکەی لالشی ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتی رایگەیاند، کە لە چوارچێوەی گرنگیپێدان بە کۆمەڵگەی کوردانی ئێزدی، کەناڵێکی تایبەت بە کوردانی ئێزدی دەکرێتەوە.

کوردانی ئێزدی پێکهاتەیەکی ڕەسەنی کوردستانن، ئەمە یەکەمجار نییە سەرۆکوەزیران بارزانی پرۆژەی تایبەت لەپێناو خزمەتکردنیان جێبەجێ دەکات و پێشتریش پڕۆژەی دیکەی بۆ پاڵپشتیی ئەوان ڕاگەیاندووە.

جەعفەر سمۆ، ئەندامی دەستەی باڵای بنکەی لالشی ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتی، بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: مژدە دەدەن بە کۆمەڵگەی ئێزدی لە سەرتاسەری جیهان، کە بە پشتگیری سەرۆکوەزیران بارزانی لە ماوەیەکی نزیکدا دامەزراوەیەکی میدیایی بەناوی (سەما) دەکرێتەوە، کوردانی ئێزدی پێکهاتەیەکی ڕەسەنی کوردستانن، ئەمە یەکەمجار نییە سەرۆکوەزیران بارزانی پرۆژەی تایبەت لەپێناو خزمەتکردنیان جێبەجێ دەکات و پێشتریش پڕۆژەی دیکەی بۆ پاڵپشتیی ئەوان ڕاگەیاندووە.

هەروەها جەعفەر سمۆ، ئەندامی دەستەی باڵای بنکەی لالشی ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتی ئەوەشی بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە کەناڵەکە تایبەتە بە پاراستنی کولتوور و هونەریی ڕەسەنی کوردانی ئێزدی و بارەگاکەی لە بنکەی لالش دەبێت، سەرەتا کەناڵەکە لەسەر ئاستی ناوخۆیی دەست بە پەخشەکەی دەکات و چاوەڕوان دەکرێت لە ماوەکانی ئایندەدا بکرێتە کەناڵێکی ئاسمانی.

رێباز یونس

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزارەتی دارایی هەموو وەزارەتەکان ئاگادار دەکاتەوە

یاسین

پارێزگای نەینەوا سەرەڕای گرتنەبەری ڕێکاری نایاسایی نەیانتوانی کۆببنەوە

دڵشاد

دەزگای روانگە رێوڕەسمی کۆتایی بۆ پڕۆژەی (کوردستان کراوەیە بۆ کارسازان)ی ئەنجامدا.

دڵشاد