zagros news agency

دهۆك.. ئاگر له‌ باڵاخانه‌یه‌كی چوار نهۆمی كه‌وته‌وه‌ و 10 كه‌س ڕزگار كران

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 22ی 7ی 2024، ئاگر له‌ باڵاخانه‌یه‌كی چوار نهۆمی له‌ دهۆك كه‌وته‌وه‌ و تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانیی دهۆك هه‌ر زوو گه‌یشتنه‌ شوێنی ڕووداوه‌كه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی به‌رگریی شارستانیی دهۆك، بڵاوی كرده‌وه‌، كه‌ ئه‌مڕۆ ئاگر له‌ باڵاخانه‌یه‌كی چوار نهۆمی له‌ دهۆك كه‌وته‌وه‌ و تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانیی دهۆك هه‌ر زوو گه‌شتنه‌ شوێنی ڕووداوه‌كه‌ و تونرا ئاگره‌كه‌ كۆنتڕۆڵ بكه‌ن.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ ڕوو، تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانیی توانییان 10 كه‌س كه‌ ئه‌ندامی یه‌ك خێزانن له‌ ئاگره‌كه‌ ڕزگار بكه‌ن كه‌ دووانیان تووشی ته‌نگه‌نه‌فه‌سی هاتن و یه‌كێكیشیان به‌ سووكی بریندار بوو و چاره‌سه‌ری پێویستییان بۆ كرا.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵوێزی ئیسپانیا لە عێراق دەكات

دڵشاد

سيلڤستر ستالۆن یەکێک لە سەختترین تاقیکردنەوەکانی ژیانی ئاشکرا دەکات

ART

به‌هۆی رووخانی حكومه‌تی سوریا، گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان دیمەشق و هەولێر و به‌پێچه‌وانه‌وه‌ هەڵوەشێندرانەوە

سەڵاح