zagros news agency

جادووکەرێک دەستگیر كرا

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، کە لە لایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی عەربەتەوە تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە كاری سیحر و جادووی دەكرد.

بەشی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: دوای ئەوەی زانیاری گەیشتە دەست هێزەكانی پۆلیس كەوا كەسێك كاری سیحر و جادوو دەكات ، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانرا لە لایەن بنكەی پۆلیسی عەربەتەوە تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت.

هەروەها بەشی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە لە ئێستادا تۆمەتبار ( ت، أ، ح لەدایكبووی 1982 ی دایشتووی كامپی باریكە ) بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 240 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو لەكاتی دەستگیركردنیشیدا دەستگیرا بەسەر ژمارەیەك كتێب و چەند كەلوپەلێكی دیكەدا كە بۆ سیحر و جادووكردن بەكاری هێناوە.

 

رێباز یونس

 

هەواڵی پەیوەندیدار

لە گوندێکی خۆرهەڵاتی کوردستان بە چەکی ئار.‌پی‌جی هێرش کرایە سەر کۆڵبەران

سەڵاح

پەیامێک لە سەرۆک بارزانییەوە

دڵشاد

نووسەر و سیاسەتمەدارێک: تا ئێستا هیچ حزبێك بەقەد پارتی نوێنەرایەتیی فراوانی پێكهاتەكانی بەدەست نەهێناوە

سەڵاح