ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

لیستی كاندیدەكان رەوانەی وەزارەتی ناوخۆ و دەستەی دەستپاكی هەرێمی كوردستان دەكرێ

 

ناوی كاندیدەكان ڕەوانەی وەزارەتی ناوخۆ و دەستەی دەستپاكی عێراق و هەرێمی كوردستان دەكرێ، پێویستە لە ماوەی 15 رۆژدا، لێكۆڵینەوەی لە ناوەكان تەواو بكرێت.

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، ئەمڕۆ دووشەممە 29/7/2024، ناوی هەموو بەربژێرەكان رەوانەی لایەنە پەیوەندارەكان دەكات.

بەپێی ئەوەی كۆمسیۆن ئاماژەی بۆ كردووە، ناوەكان رەوانەی وەزارەتی ناوخۆ و دەستە دەستپاكی عێراق و هەرێمی كوردستان دەكرێـت.

بەپێی رێنونییەكانی كۆمسیۆن، دەبێ لە ماوەی 15 رۆژدا، پرۆسەی لێكۆڵینەوەی لە ناوەكان كۆتایی پێبهێندرێت.

لەگەڵ ئەوەدا، هەزار و 198 كاندید وەك سەربەخۆ، پێكهاتەكان، لیستی پارت و هاوپەیمانییەكان خۆیان بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان تۆماركردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

کەشناسی : پلەکانی گەرما کەمێک بەرزتر دەبێت

سەڵاح

سه‌رۆك بارزانی: دانیال میتران زۆر ئاگادار و شاره‌زا بوو له‌ ئێش و ئازاری كورد

سەڵاح

عێراق چوار سویدی لە سێدارە دەدات و سوید ناڕەزایەتیی دەردەبڕێ

یاسین