zagros news agency

هەڵمەتی دەستبەسەر داگرتنی چەكی نایاسایی و بێ مۆڵەت بەردەوامی هەیە

 

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سۆران ڕایگەیاند، کە هەڵمەتی دەستبەسەر داگرتنی چەكی نایاسایی و بێ مۆڵەت لە سنوورەكەمان بەردەوامی هەیە، هەركەس چەكی بێ مۆڵەت هەڵبگرێت و تۆماری نەكردبێت، دەست بەسەر چەكەكەی دادەگیرێت.

شەماڵ دێواری، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سۆران، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی ڕاگەیاند: هەڵمەتی دەستبەسەر داگرتنی چەكی نایاسایی و بێ مۆڵەت لە سنوورەكەمان بەردەوامی هەیە، هەركەس چەكی بێ مۆڵەت هەڵبگرێت و تۆماری نەكردبێت، دەست بەسەر چەكەكەی دادەگیرێت و خاوەكەشی ڕووبەڕووی یاسایی دەكرێتەوە.

هەروەها شەماڵ دێواری، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سۆران ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە ئەوانەی كە چەكیان پێیە هێزە ئەمنییەكان و پێشمەرگەن، چەكەكانیان هی حكوومەتەو تۆمار كراوە، ئەوانەی دیكەش دەبێت مۆڵەتیان وەرگرتبێت.

رێباز یونس

هەواڵی پەیوەندیدار

بڕیار لەسەر دەوامی سبەی درا

یاسین

سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە شاندێکی هاوبەشی بازرگانیی ئەمەریکا کرد

یاسین

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازيى له‌ جێگرى سه‌رۆكى ئاك پارتى كرد

یاسین