ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

محه‌مه‌د سه‌عده‌دین: ئاستی خزمه‌تكردن و گه‌شه‌كردن‌ هه‌موو ناوچه‌كانى گرتووه‌ته‌وه‌

 

ئاستی خزمه‌تكردن و گه‌شه‌كردن و پڕۆژه‌ و فراوانبوون هه‌موو ناوچه‌كانى گرتووه‌ته‌وه‌، پرۆژه‌ى ستراتیژى گه‌وره‌ كراوه‌ له‌ هه‌موو شاره‌كان، گرنگى به‌ كه‌رته‌كانى ئاو و كاره‌با و كشتوكاڵ و رێگاوبان دراوه‌ و خزمه‌تكراون.

محه‌مه‌د سه‌عده‌دین، سەرۆکى پارتى گەشەپيدانى توركمان و ئه‌ندامى خولى پێنجه‌مى په‌رله‌مانى كوردستان، بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: راستییه‌كی حاشاهه‌ڵنه‌گره‌، ئه‌و خزمه‌ته‌ی كه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان هه‌یه‌ و ئه‌و پڕۆژه ‌و خزمه‌تگوزارییه‌ی كه‌ حكوومه‌تی هه‌رێم به‌ ماوه‌یه‌كی كه‌م و به‌ داهاتێكی كه‌مه‌وه‌ كردوویه‌تی، چاوه‌ڕواننه‌كراوبوو، به‌ڵام لێزانى و بوونى به‌رنامه‌یه‌كى به‌هێز و كارنامه‌یه‌كى گرنگ هه‌رێمى گه‌یانده‌ ئه‌وه‌ و خزمه‌تگوزاریی هه‌موو ناوچه‌یه‌كى گرتووه‌ته‌وه‌، پرۆژه‌ى ستراتیژى گه‌وره‌ كراوه‌ له‌ هه‌موو شاره‌كان، گرنگى به‌ كه‌رته‌كانى ئاو و كاره‌با و كشتوكاڵ و رێگاوبان دراوه‌ و خزمه‌تكراون.

هەروەها محه‌مه‌د سه‌عده‌دین، سەرۆکى پارتى گەشەپيدانى توركمان و ئه‌ندامى خولى پێنجه‌مى په‌رله‌مانى كوردستان ئەوەشی بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە ئاستی خزمه‌تكردن و گه‌شه‌كردن و پڕۆژه‌ و فراوانبوون هه‌موو ناوچه‌كانى گرتووه‌ته‌وه‌، سلێمانیش یه‌كێكه‌ له‌و ناوچانه‌ كه‌ سه‌رۆكى حكوومه‌ت خۆى راسته‌وخۆ به‌شدار بووه‌ و پرۆژه‌ى بۆ جێبه‌جێ كردووه‌ و به‌گه‌ڕ خستووه‌، چه‌ندان نموونه‌ له‌به‌رده‌ستدا، ئه‌گه‌رچى ئێمه‌ ئه‌وه‌مان ده‌زانى كه‌ له‌و سنووره‌وه‌ به‌رده‌وام ته‌گه‌ره‌ بۆ كاره‌كانى حكوومه‌ت دروست ده‌كرا، دژایه‌تى راسته‌وخۆى حكوومه‌ت كراوه‌، به‌ڵام ئه‌وانه‌ كاریگه‌رییان له‌سه‌ر حكوومه‌ت نه‌بووه‌ بۆ ئه‌وه‌ى خه‌ڵكى شاره‌كه‌ بێبه‌ش بكرێن له‌ پرۆژه‌ و خزمه‌تكردن.

رێباز یونس

هەواڵی پەیوەندیدار

سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگریی ئه‌ڵمانیا کۆبووه‌وه‌

یاسین

هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان دەست پێدەکاتەوە

یاسین

شاخه‌وان عه‌بدوڵا: هیچ به‌هانه‌یه‌ك بۆ نه‌ناردنی مووچه‌ و شایسته‌ داراییه‌كانی هه‌رێم نه‌ماوه‌

سەڵاح