zagros news agency

هەولێر..  پڕۆژەى دانان و گۆڕینی تۆڕی ئاوی لە گەڕەکەکانی (کرێکاران، ڕزگاری، سەفین) بەردەوامە

 

پارێزگارى هەولێر، پڕۆژەى دانان و گۆڕینی تۆڕی ئاوی لە گەڕەکەکانی (کرێکاران، ڕزگاری، سەفین)ی بەسەرکردەوە کە بەگوژمەى ( 849 ملیۆن و 909 هەزار دینار) لەسەر بودجەی پارێزگای هەولێر دەست بە جێبەجێکردنى کراوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 2024.12.21، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەمەبەستى ئاگاداربوون لە چۆنیەتى بەڕێوەچوونى کارەکان، بە یاوەرى هەریەک لە مەسعود کاڕەش، جێگری پارێزگار و ڕابەر حسێن، بەڕێوەبەری ئاوی هەولێر و ئەندازیار و سەرپەرشتیارانى پڕۆژەکە، پڕۆژەى دانان و گۆڕینی تۆڕی ئاوی لە گەڕەکەکانی (کرێکاران، ڕزگاری، سەفین)ی بەسەرکردەوە، کە بە گوژمەى (849 ملیۆن و 909 هەزار دینا) لەسەر بودجەی پارێزگای هەولێر، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ئاوی هەولێر دەست بە جێبەجێکردنى کراوە.

لە بەسەرکردنەوەکەیدا، دوای ئەوەی لەنزیکەوە بەدواداچوونی بۆ چۆنیەتی بەڕێوەچوونی کارەکان کرد، دەستخۆشى لە سەرپەرشتیار و ئەندازیار و کرێکارانى پڕۆژەکە کرد و، تەئکیدی لەوەکردەوە هەموو هەوڵێکى خۆیان بخەنەگەڕ بۆ ئەوەى پڕۆژەکە لە ماوەى دیاریکراوى خۆیدا بە کۆتابێت.

جێگەى باسە، پڕۆژەى دانان و گۆڕینی تۆڕی ئاوی لە گەڕەکەکانی (کرێکاران، ڕزگاری، سەفین) پێکهاتووە لە دانانی بۆڕی پۆلی ئەثیلین تیرە (90، 110، 160 ) ملمی بە درێژی ( 13 کیلۆمەتر و 820 ) مەتر دووجا، لەئێستاشدا لە 95%ی کارەکانی پڕۆژەکە بەکۆتا هاتووە.

May be an image of 12 people

May be an image of 4 people

May be an image of 10 people and text

May be an image of 9 people and text

May be an image of 3 people

May be an image of 7 people and text

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆكی وەزیران: هەرێمی کوردستان ئامادەیە پشتگیریی هەموو هەوڵێک بکات بۆ گەیشتن بە ئاشتیی هەمیشەیی لە ناوچەکەدا

سەڵاح

هێڵە ئاسمانییەکانی جیهان لە لێواری پەرەسەندنی هەڵوەشاندنەوەی گەشتەکاندان

یاسین

نەتانیاهۆ ده‌ڵێت سەردانێکی نهێنی بۆ ئیمارات كردوه‌ و ئەبووزەبیش بە توندی ڕەتی دەکاتەوە

سەڵاح