بە گوژمەی 800 ملیۆن دینار پڕۆژەیەكی خزمەتگوزاری لە هەریر جێبەجێ دەكرێت و لهو پرۆژهیهدا نزیكەی 250 ماڵ لێی سوودمەند دەبن
ئهمڕۆ سێشهممه 20ی 8ی 2024، وهزارهتی شارهوانی و گهشتوگوزاری حكوومهتی ههرێمی كوردستان ڕاگهیاندراوێكی بڵاو كردهوه و تێیدا هاتووه، لە چوارچێوەی پلانی شارەوانی بۆ پەرەپێدانی پڕۆژەكانی شارەوانییەكان، پڕۆژەیەكی گەورەی خزمەتگوزاری لە شارۆچكەی هەریر لە پارێزگای هەولێر جێبەجێ دەكرێت.
ئهوهش خراوهته ڕوو، پڕۆژەكە لە گەڕەکی فرەنسۆ هەریری لە سنووری سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەریر بە گوژمەی 800 ملیۆن دینار لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگای هەولێر و بە سەرپەرشتیی تیمەكانی شارەوانی جێبەجێ دەكرێت.
ئاماژه بهوهش دراوه، ئەو پڕۆژەیە پێكهاتووە لە قیرتاوکردنی ڕێگەی سەرەکی و کۆنکریتکردنی کۆڵان و دانانی ئاوەڕۆ و تۆڕی ئاو.
پڕۆژەكە بریتییە لە قیرتاوكردنی شەقامێكی سەرەكی و كۆنكرێتكردنی 8 كۆڵان و دانانی قاڵبی كربستۆن كە نزیكەی 250 ماڵی ئەو شارەوانییە لێی سوودمهند دەبن.