zagros news agency

لە سەر ئەرکی سەرۆکی حکومەت، تەرمی یاریزانی پێشووی یانەی هەولێر (فەیزۆ) دەگەڕێنرێتەوە هەولێر

 

لەسەر ئەرکی ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، تەرمی (فەیزوڵڵا عوسمان) وەرزشوان و ئەستێرەی دیار و دێرێنی تۆپی پێی یانەی هەولێر، کە بە نەخۆشی لە وڵاتی ئەڵمانیا کۆچی دوایی کرد، لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە دەگەڕێنرێتەوە هەرێمی کوردستان.

جێگەی باسە، فەیزوڵڵا عوسمان، ناسراو بە (فەیزۆ) کوڕی شەهیدی گەورە خەجە باوەیە، ماوەی 28 ساڵە لە وڵاتی ئەڵمانیا دەژیت، یاریزانی پێشووی یانەی هەولێر بوو و یاریی بۆ یانەکانی برایەتی، ئاسۆ و مەهاباد و یانەیەکی پلەچواری ئەڵمانیا کردووە، لە دوای ململانێیەکی درێژ لەگەڵ نەخۆشیی لە تەمەنی (55) ساڵیدا لەیەکێک لە نەخۆشخانەکانی ئەو وڵاتە کۆچی دوایی کرد.

ڕاگەیاندنی پارێزگای هەولێر

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەسما ئەسەد بێدەنگییەکەی دەشکێنێت و بۆ یەکەمجاره لە مۆسکۆوە قسە دەکات

سەڵاح

ئەردۆغان: هەموو کۆمەڵگا پشتگیریی ئامانجی تورکیای بێ تیرۆر دەکەن

یاسین

ئەڵۆنسۆ دەستی لەکار کێشایەوە وڕیاڵ مەدرید ڕاهێنەری نوێی دیاریکرد

یاسین