ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

پەرلەمانی عێراق هه‌مواری یه‌كه‌می یاسای دامه‌زراوه‌ی شه‌هیدانی په‌سند كرد

 

جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی شه‌هیدان و زیندانیانی سیاسی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، كه‌ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هه‌مواری یه‌كه‌می یاسای دامه‌زراوه‌ی شه‌هیدانی په‌سند كرد و ئه‌مه‌یش وا ده‌كات كه‌سوكاری شه‌هیدان چه‌ندان ئیمتیازات بیانگرێته‌وه‌.

شوان كه‌لاری، جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی شه‌هیدان و زیندانیانی سیاسی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: ئه‌مڕۆ سێشه‌م 17ی‌ ئه‌یلوول، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ده‌نگی له‌سه‌ر پرۆژه‌یاسای هه‌مواری یه‌كه‌می دامه‌زراوه‌ی شه‌هیدان دا، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هه‌مواری یه‌كه‌می یاسای دامه‌زراوه‌ی شه‌هیدانی په‌سند كرد و ئه‌مه‌یش وا ده‌كات كه‌سوكاری شه‌هیدان چه‌ندان ئیمتیازات بیانگرێته‌وه‌.

جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی شه‌هیدان و زیندانیانی سیاسی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق گووتی: ئه‌و شه‌هیدانه‌ی ناویان له‌ وه‌زاره‌تی شه‌هیدانی هه‌رێمی كوردستان تۆمار كراوه‌ كه‌سوكاره‌كانیان مێدالیای سه‌رۆكایه‌تی كۆماریان پێ ده‌درێت، هه‌روه‌ها له‌ ژماره‌یه‌ك باج ده‌به‌خشرێن، كه‌ به‌ یاسا ڕێكخراوه‌.

هەروەها شوان كه‌لاری، جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی شه‌هیدان و زیندانیانی سیاسی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس خستوروو، کە خوێندنی كه‌سوكاری شه‌هیدان به‌گوێره‌ی یاساكه 10 له‌ كورسییه‌كانی خوێندنی باڵا له‌ زانكۆكان بۆ كه‌سوكاری شه‌هیدان ته‌رخان ده‌كرێت و  دابینكردنی كورسی خوێندن بۆ قوتابییان له‌ پێشبینه‌ی‌ بۆ كه‌سوكاری‌ شه‌هیدانه‌.

رێباز یونس

هەواڵی پەیوەندیدار

کۆبوونەوەیەکی باڵا له‌ نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و تیمی ڕاوێژکارانی سەربازیی هاوپەیمانان ئه‌نجام درا

سەڵاح

ئاگادارییەک لە وەزارەتی پەروەردەوە

یاسین

چوارەمین لیستی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ئاڕاستەی بانکی عێراقی بۆ بازرگانی (TBI) کرا

یاسین