ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

راگەیەندراوێك لە وەزارەتی بەرگری عێراق ەوە

لەبارەی ئەوەی لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان بڵاو دەبێتەوە سەبارەت به تۆپهاوێژی ( هاویتزەر عەیار ١٠٥ ملم ) تایبەت بە هێزی پێشمەرگە، دەمانەوێ ئەمانەی لای خوارەوە روون بکەینەوە:

١ ـ گرێبەستی كڕینی ئەو تۆپهاوێژانە لەسەردەمی وەزیری بەرگری بەرێز ( عرفان حیالی ) کراوە، وە لەسەردەمی وەزیری بەرگری بەڕێز (جمعە عناد) هەموارکراوەتەوە.
٢ ـ بڕی پارەی تۆپهاوێژانە پێش پێکهێنانی حکومەتی ئیستا خەرجکراوە.
٣ ـ تۆپهاوێژەکان لە ٢٠ شوباتی ٢٠٢٣ گەیشتوونەتە بەندەری ئوم قەصر.
٤ ـ تۆپهاوێژەکان نەگەیشتنە وەزارەتی پێشمەرگە سەرەڕای تێپەڕبوونی ساڵێک بەسەر گەیشتنیان بۆ بەندەری ئوم قەصر.
٥ ـ بە پشت بەستن بە یاداشتی سەرۆکی ئەرکانی هێزە چەکدارەکان و دوای گەرەنتی هەموو رێوشوێنێکی پێویست تۆپهاوێژەکان ڕادەستی هێزی پێشمەرگە کراوە.

سەبارەت بەوەی ئاماژەمان پێدا لەسەرەوە وەزارەتی بەرگری عێراق جەخت دەکاتەوە کە هێزی پێشمەرگە هێزێکی نیشتمانیە و دڵسۆزیان بۆ عێراق گومانی تێدا نییە،
هەروەها پرسی ئەو تۆپهاوێژانە کە باسمان کرد زیاتر لە ٧ سال لەمەوبەر ڕوویداوە و ئەو تۆپهاوێژانە رادەست نەکراون دوای ئەوەی هەموو رێوشوێنێکی پێویست گیراونەتە بەر سەبارەت بەم بابەتە.

وەزارەتی بەرگری داوا دەکات میدیاکان نەکێشرێنە ناو ئەو درۆ و هەڵبەستراوانە کە لە لایەن کەسانی ناپسپۆڕەوە سەبارەت بە بابەتەکانی پەیوەست بە وەزارەت دەردەچن.

وەزارەتی بەرگری عێراق
١٩ أیلول ٢٠٢٤.

هەواڵی پەیوەندیدار

تەرمى هونەرمەند “جەمال هیدایەت” بەخاکسپێردرا

یاسین

کۆمیسیۆن: تا ئێستا هیچ گرفتێکیش نەبووە

سەڵاح

لە دیاربەکر.. (15)ەمین پیشانگای میزۆپۆتامیا تایبەت بە “گەشت و گوزار و کشتوکاڵ” کرایەوە

دڵشاد